زەردەچەوە، چارەسەری شیفابەخشی نەخۆشییەکانی جەستە

زەردەچەوە سەرەڕای چەندین تایبەتمەندی پزیشکی و سوودی زۆر لە بەکارهێنانی چێشتخانەدا سنووردارکراوە وەک بەهاراتێکی ڕەنگاوڕەنگی خۆراکی و ڕەنگە کەس نازانێت کە لە چارەسەری دەیان نەخۆشیدا بەکاردێت.

ناوەندی هەواڵ

سەدەها ساڵ پێش ئێستا، چەندین دەرمان و گژ و گیای سروشتی وەک دەرمانی نەریتی لە کتێبە پزیشکییەکاندا باسکراوە و سەبارەت بە سوودەکانی زەردەچەوە لە تێکەڵەی دەرماندا نوسیبوویانە کە وەک چارەسەری نەخۆشی جۆراوجۆر سوودی لێوەردەگیرێت.

باس لەوە دەکرێت کە زەردەچەوە سەرەڕای چەندین سوودی زۆر لە بەکارهێنانی چێشتخانەدا سنووردارکراوە وەک بەهاراتێکی ڕەنگاوڕەنگی خۆراکی و ڕەنگە کەس نازانێت کە دنیایەکی تایبەتمەندی لەم ڕووەکە زەردەدا هەیە و لە چارەسەری دەیان نەخۆشیدا بەکاردێت.

بە زانینی تایبەتمەندیەکانی ئەم ڕووەکە دەرمانە تێڕوانین بۆی دەگۆڕرێت، گژوگیا لە ڕەفەی بەهاراتی چێشتخانەکەت دێتە دەرەوە و زیاد دەکرێت بۆ لیستی دەرمانە گیاییەکان کە لەچارەسەرکردنی  چەوری جگەر و لابردنی هەوکردنی پێست بۆ چارەسەرکردنی زەهایمەر و وشککردنی برینی کراوە لەجەستەدا بەکاردەهێندرێت.

ئەم ڕووەکە لە پزیشکی نەریتیدا بە ناوی جیاوازەوە ناونراوە وەک " حەشیشی زەرد"، کە پیسبوونی جەستە لادەبات ئەو بەشەی لەلایەن ئەم ڕووەکەوە بەکاردێت ڕەگە ژێر زەمینەکەیەتی کە دوای لابردنی لەزەوی پاکی دەکاتەوە و ڕەگەکانی لادەبات لە ئاوی کوڵاو دادەنرێت و دوای خاوێنکردنەوەی وشک دەکرێتەوە.

چەند سەدەیەک پێش ئێستا پزیشکە ئیسلامییەکان لە کتێبەکانیاندا سەبارەت بە سوودەکانی زەردەچەوە نووسیویانە و بە بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکانی چارەسەری نەخۆشی جۆراوجۆریان پێ کردووە، ئێستا دوای چەندین ساڵ خوێندن گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە دەتوانن لە جیاتی دەرمانی کیمیایی ئەم ڕووەکە لە چارەسەری نەخۆشییە جۆراوجۆرەکاندا بەکاربهێنرێت بۆ نمونە، ئەوان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە مادەی " کورکۆمین " لە زەردەچەوەدا ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە ڕێگەگرتن لە زیادبوون و گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان.

بە وتەی ئەو توێژەرانە کاریگەری ئەو دەرمانە هاوشێوەی دەرمانی "ئۆکسالی پلاتینیۆم" ەدوای لێکۆڵینەوەی فراوان توێژەران گەیشتونەتە هەمان ئەو ئەنجامانەی کە ئەبو عەلی سینا و حەکیم خۆراسانی و پیرانی ئایینەکە چەند سەدەیەک پێش ئێستا پشتڕاستیان کردووەتەوە.

پێکهاتەکان لە زەردەچەوەدا زۆر بەسوودن بۆ نەخۆشی شەکرە کە ئەنزیمێک چالاک دەکات کە کاریگەری لەسەر هەڵئاوسانی گلوکۆز هەیە، لە ئەنجامدا، یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن و جێگیر هێشتنەوەی دەدات.

ئەنجامی توێژینەوەکان کە  لە ساڵی ٢٠٠٤ دا ئەنجام دراوە و لە بەرنامەی ڕۆژنامەی ئۆنکۆجیندا بڵاو کراوەتەوە، کە زەردەچەوە تایبەتمەندی بەرزی دژە هەوکردنی تێدایە و دەتوانێت ببێتە جێگرەوەیەک بۆ سۆلینداک، ئەسپرین، دیکلیوفناک و تەنانەت ئیبوپرۆفێن.

دۆزینەوەیەکی تر لە لایەن توێژەرەوەکان لەم ساڵانەی دواییدا ئەوەیە کە کۆلار پۆلیفێنۆل لەخۆ دەگرێت، ئەم گەردیلە بە شێوەیەکی بەرچاو لە زۆربەی ڕووەکەکاندا هەیە، ئەنجامەکانی توێژینەوە کە لە ساڵی ١٩٩٩ دا ئەنجام دراوە ئەوە پیشان دەدات کە پۆلیفێنۆلەکان لە لەشدا  ڕێک وەک سترۆید لە چارەسەری هەوکردنی چاوی باودا هەڵسوکەوت دەکەن.

هەروەها پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەدەن بۆ دەستکەوتنی سوودەکانی زەردەچەوە بە شێوەیەکی تەواو، نابێت زەردەچەوە لە دەفری پلاستیکیدا هەڵبگیرێت بەڵکو دەبێت لە دەفری ئەلمنیۆمیدا هەڵبگیرێت و هەوڵبدرێت زەردەچەوەی تازە بەکاربهێنرێت.