زەکییە ئەلکان لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە
ئەندامانی تەژەئە، دەبەپە، دایکانی ئاشتی، ئانیاکایندەر، دەم پارتی سەردانی گۆڕی زەکیە ئەلکانیان کرد کە لە ٢١ی ئاداری ١٩٩٠ لە سوری ئامەد ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
ناوەندی هەواڵ
ئەندامانی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئە" ، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە" ، دایکانی ئاشتی ، ئانیاکایدەر و دەم پارتی، سەردانی گۆڕی زەکیە ئەلکانیان کرد لە سوری ئامەد لە ساڵی ١٩٩٠ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، بە دروشمی "نەورۆزی پیرۆز"، "شەهید نامرن" و "بژی نەورۆز" لەسەر گۆڕی زەکییە ئالکان لە بۆرنۆڤای ئیزمیر یادی کرایەوە.
"لە سوری ئامەد بانگی لە ژنان و کوردان کرد"
ئەمینە ئینان، چالاکوانی تەژەئە ڕایگەیاند، زەکیە ئەلکان لە ساڵی ١٩٩٠ لە ئامەد ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو وتی: زۆر کەس لەو کاتەدا لە نوسەیبین شەهید بوون، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر زەکیە هەبوو، کاتێک چوو بۆ ئامەد بۆ خوێندن لە زانکۆ، بەشداری لە خەبات کردو چووە سوری ئامەد و بانگی هەمووانی کردو وتی "من قبوڵی توندوتیژی و فشار ناکەم، دەبمە دەنگی ژنانی کورد و کوردستان، لە سوری ئامەد جەستەی خۆم دەسووتێنم".
"پەیامی زەکیە بۆ ئێمە بووە میرات"
ئەمینە ئینان جەختی لەوە کردەوە کە زەکییە جەستەی خۆی سوتاندووە بۆ ئەوەی ئاگری نەورۆز بەرز بکاتەوە و وتی: ئێمە بەو هۆشیارییەوە دژی ستەمکاری دەوەستین.