کتێبی "کچی ناو وێنەکە" بڵاوکرایەوە

لە شاری سلێمانی مەراسیمی بڵاوکردنەوەی کتێبی"کچی ناو وێنەکە" لە نووسینی شەهلا فەیزوڵا بەڕێوەچوو، نووسەر لەو کتێبەدا چیرۆکی ٢٠ ژن و منداڵی گێڕاوەتەوە.

سلێمانی

 

دوێنێ لە هۆڵی نوسەرانی کورد لە شاری سلێمانی مەراسیمی بڵاوکردنەوەی کتێبی"کچی ناو وێنەکە" کە لەلایەن شەهلا فەیزوڵاوە نووسراوە بەڕێوەچوو.

 

نووسەر شەهلا فەیزوڵا لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە دەستی بە بڵاوکردنەوەی چیرۆک و نووسینەکانی کردووە،  لە کتێبی " کچی ناو ئاوێنەکە" باسی لە ۲۰ چیرۆکی ژنان و منداڵان کردووە، ئازارەکانی تاکەکانی کۆمەڵگە و بە تایبەتی ژنان، گۆڕستانی بێناونیشان، منداڵانی سەر سەقام، دایکێک کە ڕۆڵەکانی ئەنفال بووە، کچێک لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا کوژراوە، لە کتێبی "کچی ناو ئاوێنەکە"دا کۆکردووەتەوە

 

لە مەراسیمەکەدا خوێندنەوە بۆ کتێبەکە کرا، نووسەر ئاماژەی بەوەکرد کە کتێبەکە بە ناوەڕۆکەکەی لە کاتی خوێندنەوەدا خۆی دەدوێت لەگەڵ خوێنەرانی و ٢٠ چیرۆکی لەخۆگرتووە.

 

لە کۆتایدا لەلایەن هاوڕێکانیەوە گوڵ پێشکەش بە نووسەر شەهلا فەیزوڵا کرا و نووسەر ئیمزای لەسەر کتیبەکەی خۆی کرد و پێشکەشی ئەوانەی کرد کە خوازیاری خوێندنەوەین.