تابلۆیەکی گڵینی دێرین لە عێراق دەدۆزرێتەوە

تیمێکی لێکۆڵینەوە لە عێراق پەیکەرێکی گڵین دەدۆزنەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆزیاتر لە ٤٠٠٠ ساڵ

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، بلۆگی زانستی نێودەوڵەتی، لایڤ ساینس، ڕایگەیاند کە شوێنەوارناسەکان پرۆفیسۆر مانفرێد کرێبرینیک و پرۆفیسۆر ئەندرۆ جۆرج لە زانکۆی جێنای ئەڵمانی توانیویانە ژمارەیەک پەیکەری گڵین شیبکەنەوە کە لە ماوەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە عێراق دۆزراوەتەوە.

 

وە بلۆگە زانستییەکە، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی وەرگێڕانی "بغداد اليوم"، ڕایگەیاندووە کە پاش چەندین ساڵ لە لێکۆڵینەوەکانیان “ئەو تابلۆ گڵینەی کە بە زمانێکی نزیک لە کەنعانی “لەبیرکراو” نووسراوە، سەلماندی کە هەڵگری زمانی کۆنی “عاموری”یە و ڕەنگە "کۆنترین گۆرانی خۆشەویستی بێت لە مێژوودا و تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی چوار هەزار ساڵ."

 

توێژەران جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەقەکان هەرچەندە نەتوانراوە بە تەواوی شیبکرێنەوە، بەڵام ئاماژە بە "سووڕێکی ژیانی تەواو بە شێوەیەکی شیعریی" دەکەن، لە هەمان کاتدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە دوای وەرگێڕانی پەیکەرە گڵینەکە و شیکردنەوەی تەواوەتی هێماکانی، بەم زووانە زانیاری و دۆزینەوەکانی زیاتر ڕادەگەیەنرێن.