هەدەپە: هەموو تاوانەکانی دەسەڵات ئاشکرا دەکەین

نورای ئۆزدۆغان، وتەبێژی کۆمسیۆنی یاسای هەدەپە ڕایگەیاند، کە هێزە ئەمنییەکان لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان ئەشکەنجە دەدەن، ئاماژەی بەوەدا، کە چاودێری دەکەن و تاوانەکانی دەسەڵات ئاشکرا دەکەن.

ئەنقەرە

نورای ئۆزدۆغان، وتەبێژی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ و یاسای پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا تیشکی خستە سەر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئاسایش لەو ناوچانەی بوومەلەرزە تێیاندا روویداوە، نورای ئۆزدۆغان ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەت دەرفەتی خۆی بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی ژێر بینا ڕووخاوەکان بەکار ناهێنێت و  دەسەڵات هۆکاری وێرانبوونی شارەکان و گیان لەدەستدانی دەیان هەزار کەسە.

 

" ئەو تاوانانەی ئەنجام دەدرێن ئاشکرایان دەکەین "

نورای ئۆزدۆغان لە بەردەوامی قسەکانیدا و وتی: "دروستکردنی بینای کۆنتڕۆڵنەکراو بۆ کرێ، دروستکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان، بەبێ سیستەمی کۆنتڕۆڵکردنی بومەلەرزە، پێدانی مۆڵەت و هتد، لە زۆر بواری دیکەدا حکومەت بەرپرسیارە، لەبەر ئەم هۆکارانەش ئەوە ڕوون بووەتەوە کە دەسەڵات و ئەو دەسەڵاتدارانەی ئەم بینایانەیان دروست کردووە بەرپرسن لە دروستبوونی کارەساتەکان، کۆمسیۆنی یاسامان بە هەموو یاساناسە بەڕێزەکانی ئەم وڵاتە، ئەو تاوانانەی دژی گەل دەکرێن ئاشکرا دەکات".

 

بۆ ئەوەی تاوانەکانیان بشارنەوە باری نائاساییان راگەیاند

نورای ئۆزدۆغان ڕایگەیاند، کە حکومەت لە ناوچەکانی بوومەلەرزە بۆ ئەوەی تاوانەکانی خۆی بشارێتەوەو ڕێگە لە ئاشکرابوونی ڕاستییەکان بگرێت، بە نایاسایی باری نائاسایی- ئۆهالی ڕاگەیاند، وتیشی: بە "دزی و تاڵانکردن" هێرشی کردە سەر پەنابەران و ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵی دروستکردنی تێگەیشتنێکی نەژادپەرستانە دەدەن و بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەگاتە سەر مێزی قەیرانەکەمان، هەواڵی تاڵانکردن دروستکراو زیادەڕۆییە، ئێستا خەڵکێکی زۆر لەژێر بینا ڕووخاوەکاندان و ئەو لاشانەی کە دەردەکرێن کفن ناکرێن و لە لایەن ئاژەڵانەوە پارچە پارچە دەکرین، هێشتا کاری یارمەتی ئەنجام نادرێت، هیچ چادرێک نییە، ئیستا ئەوەی گرنگە ڕزگارکردن و ئاسایشی خەڵکە بەڵام حکومەت بە هەواڵی دزی و تاڵانی هەوڵ دەدات ئەم پرۆسەیە پێچەوانە بکاتەوە".

 

"ئەو بارهەڵگرانەی یارمەتی دەهێنن ئاستەنگیان بۆ دروست دەکرێت"

نورای ئۆزدۆغن، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە هاوکارییەکانی پارتەکەیان بۆ بوومەلەرزەکە ڕاگیراوە و وتی: "هەموو ئەو هەوڵ و هەڵوێستانەی کە رێگری لە هاوکارییەکان دەکەن، دەبێتە هۆی ئەوەی برینەکانی خەڵک قوڵتربێت، ئەمڕۆ ئەو وتن و کردارانەی لە دژی پەنابەران کران، دەسەڵات بە بیانوی باری نائاسایی- ئۆهال ئەو گروپانەی وروژاند کە لایەن دەسەلاتەوە هاوکاری دەکرێن، لەگەڵ ئەمانەشدا دەیەوێت پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی تورکیا بکات و بڵێت هیچ ئاسایشێکیان نییە".