ئازادکردنی بنەفشە کەمالی و نێرگس ئەدیب لە زیندان

بنەفشە کەمالی شاعیر و سەرنوسەر و نێرگس ئەدیب ژنە زیندانی سیاسی ئازاد کران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، بنەفشە کەمالی شاعیر و سەرنووسەری دانیشتووی شاری یەزد و نێرگس ئەدیب ژنە زیندانی سیاسی لە زیندان ئازاد کران.

 

بنەفشە کەمالی، خوێندکاری زانکۆی یەزد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئازادکرا.

 

هەروەها نێرگس ئەدیب، ژنە زیندانی سیاسی کە لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠١٩ەوە لە بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین زیندانی کرابوو ئازاد کرا.

 

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی ئازادکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە زیندانیکراوە نییە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەوانیش لە ڕێنمایی "لێبوردن و کەمکردنەوەی سزای گشتی"دا جێگیرکرابن.