بەشێک لە ژنانی زیندانی ئازاد کران و بەشێکیان دۆسیەکانیان بە داخراوی ماوەتەوە

 بە هۆی شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشێکی زۆر لە ژنان دەستگیرکران و  دوای ماوەیەک هەنێکیان ئازاد کران، بەڵام هەندێکیان دۆسیەکانیان بە داخراوی ماوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

مونیرە مۆنتەزێری، فۆتۆگرافەر و خوێندکاری پێشووی زانکۆی یەزد، کە ٤ مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی ئەم شارە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

 

بەگوێرەی ئەو هەواڵە بڵاوکراوە، مۆنیرا مۆنتازێری کە دوای ١٢٤ڕۆژ دەستبەسەرکرانی بەشێوەیەکی کاتی ئازادکرا تا کۆتایی دادگاییکردنەکە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتە و ئەو سزایەی کە بڕیارە بەسەریدا بسەپێنرێت، لەبەردەستدا نییە.

 

شەقایق فازڵی، یەکێک لە ناڕازیانی ڕاپەڕینی شۆڕشی ئەم دواییە، کە لە زیندانی کەچۆی شاری کەرەج زیندانی کراوە، هێشتا دۆسیەکەی یەکلایی نەکراوەتەوە و بەدواداچوون بۆ ئازادکردنی کاتی بە بێ ئەنجام ماوەتەوە.

 

 شەقایق فازڵی تەمەن ٣٤ ساڵ دانیشتووی شاری فەردیس کەرەج لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشی ئەم دواییەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی فەردیس کاچۆی گوازرایەوە، تا ئێستا لە دۆخێکی نادیاردایە.

 

به پێی هه واڵه بڵاوکراوه کان، له دوای دەستبەسه رکردنی، تا ئێستا لێکۆڵینەوەی دۆسیەکەی نەکراوه و له کاتێکدا بڕیار بوو دادگاییکردنی بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگایکردنەکەی دواخرا.

 

پێویستە باس لەوە بکرێت کە شەقایق فازڵی سەرۆکی بنەماڵە بووە و دوای دەستگیرکردنی خانوو و کارەکەی لەدەستداوە، تووشی نەخۆشی دەمار دەبێت و لە زیندان دەرمان دەخوات، بەڵام دۆخەکەی نەک هەر کاریگەری نەبووە لەسەر پرۆسەی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەکەی، بەڵکو هەموو بەدواداچوونەکانی ئازادکردنی کاتی بە کەفالەتیش سەرکەوتوو نەبوون.