IFJ'داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر ئۆتۆمبێلی ژن تیڤی دەکات

فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی داوای له تورکیا کرد لێکۆڵینەوە لە هێرشی سەر ئۆتۆمبێلی ژن تیڤی بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی "IFJ" بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ژن تیڤی لە ناوچەی تل سییر لەسەر ڕێگای قامیشلۆ- عامودا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

IFJ لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەو هێرشەی کە بووە هۆی کوژرانی نەجمەدین فەیسڵ، کارمەندی ژن تیڤی و برینداربوونی دەلیلا عەگید، پەیامنێری تەلەفزیۆنەکەو داوای کۆتاییهێنانی بە هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ڕاگەیاندن کرد.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە دەبێت دەرفەتیان پێبدرێت بەردەوام بن لە کارەکانیان بەبێ دەستێوەردان.

 

"پێویستە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە بکرێت"

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر شاری قامیشلۆ لە ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، شۆفێر نەجمەدین فەیسەڵی حەسەن لە ٢٣ی ئاب شەهید بوو و ڕۆژنامەنووس دەلیلا عەگید بریندار بوو. هەردووکیان کارمەندی ژن تیڤی بوون کە لەلایەن کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

 

لە بەیاننامەکەدا داوا لە تورکیا کراوە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە دەستپێبکات و ئەنجامدەرانی تاوانەکە بەرپرسیار بکات.