ژیلا سادیقی دایکی سریر موقن دەستگیر کرا
ژیلا سادیقی، هاوڵاتی بەهایی دانیشتووی شاری ئەسفەهان و دایکی سریر موقن کە لە زیندانی دەولەت ئاباد دەستبەسەرە.
ناوەندی هەواڵ
ژیلا سادیقی هاوڵاتییەکی بەهایی دانیشتووی شاری ئەسفەهان و دایکی سریر موقن کە ئێستا لە زیندانی دەوڵەت ئاباد دەستبەسەرە، دەستگیرکرا، بەپێی زانیارییەکان، لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا ئۆتۆمبێلی ئەو خێزانە لەلایەن هێزەکانی هەواڵگرییەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ١٠ی تشرینی یەکەم بڵاوکراوەتەوە، هێزەکانی ئیتلاعات دوای ئەوەی ٦ی تشرینی یەکەم هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی لە شاری ئەسفەهان، ژیلا سادیقییان دەستگیرکردووە، دوای دەستگیرکردنی ژیلا سادیقی، دەوترێت کە بۆ ژوورێکی زیندانی دەوڵەت ئاباد لە ئەسفەهان گواستراوەتەوە.
لە کاتی بڵاوبوونەوەیدا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ژیلا سادیقی و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە نەدرابوو.
هەروەها کچەکەی بەناوی سریر موقن لە مانگی ئەیلوولدا لە هەڵمەتێکدا بۆ سەر ماڵی ئەو خێزانە دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی دەوڵەت ئاباد.