سنوورى ماوەت لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بۆردوومان کرا
کەمێک پێش ئێستا دەوڵەتى تورک لە ڕێگەى فڕۆکەى جەنگییەوە سنوورى شارۆچکەى ماوەتى لە سنوورى سلێمانى بۆردوومان کرد و تا ئێستاش زیانە گیانى و مادییەکانى بۆردوومانەکە نەزانراوە.

ناوەندی هەواڵ
بەپێى زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا دەوڵەتى تورک لە ڕێگەى فڕۆکەى جەنگییەوە سنوورى شارۆچکەى ماوەتى لە سنوورى سلێمانى بۆردوومان کرد، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانى و مادییەکانى بۆردوومانەکە نەزانراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دەوڵەتى تورک چەندین مانگە بە ژمارەیەکى زۆر هێز و کەرەستەى سەربازى بە درێژاى دەیان کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکى باشوورى کوردستان و ڕۆژانەش بە ئاشکرا بۆردوومانى ناوچە سنورییەکان دەکات.