ژیانی زیندانیانی زیندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە مەترسیدایە
دەزگای نێرگس محەمەدی، زیندانی سیاسی و چالاکوانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی زیندانەکانی ئێران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، هێرشە سەربازییانە ژیانی هەزاران زیندانییان خستۆتە مەترسییەوە.
ناوەندی هەواڵ
دەزگای نێرگس محەمەدی، زیندانی سیاسی و چالاکوانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی زیندانەکانی ئێران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، پارێزراوی زیندانیان لە زیندانەکانی ئێران لە مەترسیدایە. لەسێدارەدانی زیندانیان بە نهێنی ئەنجام دەدرێت.
لە ڕاگەیامدراوەکەدا بەم شێوەیە هاتووە: شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر خەڵکی مەدەنی، لە منداڵەوە تا دەستگیرکراوان، هەروەها بۆردومانەکانی نزیک زیندانەکانی ئێڤین و زەنجان نیگەرانی قووڵی لێکەوتووەتەوە، چونکە ئەم هێرشە سەربازییانە ژیانی هەزاران زیندانییان خستۆتە مەترسییەوە.
تیشکی خستە سەر بەکارهێنانی شەڕ لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بۆ پەرەپێدانی توندوتیژی دژی زیندانیانی سیاسی و وتی: نەبوونی ڕوونی لە سیستمی زیندانەکاندا وەک هەڕەشەیەکی جددی ماوەتەوە، زیندانەکە ڕووخاوە و پاسەوانەکان دەرگاکانیان داخستووە، ئەمەش وایکردووە دەستڕاگەیشتن بە پێداویستییە سەرەتاییەکان نەبێت.
لە ڕاگەیسندراوەکەدا تیشکی خستۆتە سەر ئاسایش و ژیان و تەندروستی زیندانیان و تێیدا هاتووە: زیندانییەکانی زیندانی قازیحاسەری لە کەرەج و لەکانی ڕەشت ڕووبەڕووی کەمی خۆراک و داخستنی شوێنەکانی هەڵگرتن و خزمەتگوزاری پزیشکی دەبنەوە، هەروەها نیگەرانی لە داخستنی ئینتەرنێت و لەسێدارەدانی نهێنی هەیە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور و پزیشکانی بێ سنوور کراوە کە بەپەلە پرۆتۆکۆڵە ئەمنییەکان جێبەجێ بکەن.