"ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان لە ئێران ٨٦٪ زیادی کردووە"

ناوەندی ئاماری ئێران ئاشکرایدەکات، ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە ٨٦٪ زیادی کردووە، بەشێوەیەک لە بەهاری ئەمساڵدا ٢٩ هەزار و ٧٣٥ پشکنینی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان تۆمار کراوە.

ناوەندی ئاماری ئێران ئاشکرایدەکات، ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە ٨٦٪ زیادی کردووە، بەشێوەیەک لە بەهاری ئەمساڵدا ٢٩ هەزار و ٧٣٥ پشکنینی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان تۆمار کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ناوەندی ئاماری ئێران ئاماژە بەدەکات، لە بەهاری ئەمساڵدا ٢٩ هەزار و ٧٣٥ پشکنینی “ئازاردانی جەستەیی” و توندوتیژی خێزانی لە ناوەندی پزیشکی دادوەری ئێران ئەنجام دراوە.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە لەو ڕێژەیە ٦٩٩ پیاو و ٢٠ هەزار و ٣٦ ژن ڕووبەرووی توندوتیژی بوونەتەوە.

لە ئامارەکەی ناوەندی ئاماری ئێراندا ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێژەی ئازاردانی جەستەیی ٧٪ و ڕێژەی توندوتیژیی دەروونی ٨٦٪ زیادی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران،لە دوو ساڵی رابردوودا، ڕیژەی توندوتیژی خێزانی لە ئێران لە بەرز بوونەوەدا بووە.