ڕۆژی رۆژنامەگەری کوردی... میراسێکی مێژوویی و تێکۆشانێکی بەردەوامە

ڕۆژنامەگەری کوردی ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لەپاراستنی ناسنامەی کوردی و گەیاندنی خەباتی گەلەکەی،هەمیشە دەنگی بەرخۆدان و ئازادی بووە، ٢٢ی نیسان سەرەتای ڕاگەیاندنی کوردی، دەنگی هاوڵاتیان و دەنگدانەوەی خەباتی ژنانی کورد بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و ئازادییە.

باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

 

 ژنانی ڕۆژنامەنووسی کورد جەختیان لەسەر ڕۆڵی پێشەنگانەی ڕۆژنامەگەری کوردی،خەباتی بەردەوامی ژنان، ڕۆژنامەنووسان، گەیاندنی ئازار و خەباتی خۆیان بە جیهان، گرنگی پەیڕەوکردنی ڕێچکەی چالاکوانانی ڕۆژنامەگەری کوردیان کردەوە، کە توانیویەتی سەرەڕای ئەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە ببێتە سەکۆیەک بۆ تیشک خستنەسەر پرسە کۆمەڵایەتییەکان.

 

٢٢ی نیسانی هەموو ساڵێک ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردییە، ڕۆژێکی مێژووییە کە سەرەتای ڕۆژنامەگەری کوردی دەکات، لەم ڕۆژەدا لە ساڵی ١٨٩٨ یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بەناوی 'کوردستان' لە قاهیرەی پایتەختی میسر بە هەوڵی میقداد میدحەت بەدرخان دەرچوو، بۆتە هەنگاوێکی مێژوویی بۆ دانانی بناغەی چاپەمەنی کوردی،لەماوەی چوار ساڵدا ٣١ ژمارەیان بە کوردی و تورکی دەرکرد، پێش ئەوەی بڵاوبوونەوە بوەستێت.

 

هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا، ڕۆژنامەنووسانی کورد شانازی لێدەکرێت،کە تێکۆشاون بۆ گەیاندنی دەنگی گەلی کورد و دۆسیەکەیان بۆ جیهان، سەرەڕای ئەو ئاڵەنگاری و پێشێلکارییانەی کە بە درێژایی کات ڕووبەڕوویان بونەتەوە.

 

"ڕۆژنامەگەری کوردی دەنگی ئازادی و تێکۆشانە"

بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەوانی کورد، خەزنە جەلال، پەیامنێری کەناڵی تەلەفزیۆنی ژنان لە کۆبانی، پارێزگای فورات، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پیرۆزبایی لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی جیهان کرد، بە تایبەت ئەوانەی لە چوار پارچەی کوردستانن، ئاماژەی بە پێشێلکاری و هێرشەکانی ئەم دواییە دژ بە ڕۆژنامەنووسان، بەتایبەتی لەلایەن هێزە پاوانخوازەکانی وەک تورکیای داگیرکەروە کرد. وتی: لەم دواییانەدا کوردستان شایەتحاڵی چەندین پێشێلکاری و هێرشی دژ بە ڕۆژنامەنووسان بووە، دیارترینیان لەلایەن تورکیای داگیرکەرەوەیە.

 

سەبارەت بە بەردەوامی خەباتی ژنان لە چوارچێوەی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'، کە لە ڕۆژئاوا دەستی پێکرد، سەرانسەری کوردستان و جیهاندا بڵاوبووەوە، ژنە ڕۆژنامەنووسەکان ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕن لە بەڵگەنامەکردنی خەباتی ژنان و گەیاندنی ئازار و سەرکەوتنەکانیان بە جیهان. ڕۆژنامەگەریی کوردی ئامرازێکە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی ژنان، چ لە ڕێگەی ڕووماڵکردنی لایەنە سیاسییەکان، سەربازییەکان، یان ئابوورییەکانەوە، یان بە بەڵگەنامەکردنی خۆشی و ئازارەکانیان لەناو کۆمەڵگەدا.

 

خەزنە جەلال ڕوونی کردەوە، کە ژنە ڕۆژنامەنووسانی چوار پارچەی کوردستان ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕن لە دەرخستنی ڕاستییەکان، پیشاندانی شوناس،خەبات، خۆڕاگری ژنان بە جیهان. ژنە ڕۆژنامەنووسەکان بە ئەنقەست دەکرێنە ئامانج، بوونەتە دەنگی ڕاستی. لە کوردستان ژنە ڕۆژنامەنووسانی وەک گوڵستان تارا و هێرۆ بەها دین کرانە ئامانجی تورکیای داگیرکەر، ژنە ڕۆژنامەنووسانیش بە ئارەزووی خۆیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیردەکرێن، لە ڕۆژئاوش لە کاتی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین هێرش کرایە سەر ڕۆژنامەنووسان، کە جیان بێلکین ڕۆژنامەنووس لە کاتی بەڵگەنامەکردنی خەباتی هاوڵاتیان و شەڕڤانانی پاراستنی ژنان کرایە ئامانج یەکەکان.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە هێزە پاوانخوازەکان و تورکیای داگیرکەر، بۆ سەرکوتکردنی دەنگی گەل و سەرکردایەتی و بەرخۆدانیان بەتایبەتی ژنە ڕۆژنامەنووسان، ڕۆژنامەگەری دەکەنە ئامانج، هەڕەشەن بۆ سەر دەسەڵاتە پیاوسالاری و پاوانخوازەکان،هەوڵدەدەن ڕێگری لە گەیشتن بە دیموکراتی و دادپەروەری و یەکسانی بکەن، وتی:  ڕۆژنامەگەری ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە گەیاندنی ئەم پەیامانە بە جیهان و بەرەوپێشبردنی ئازادی و هۆشیاری کۆمەڵایەتی.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی پاراستنی مافی ڕۆژنامەنووسانی تاوانبار کرد. وتی: لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئەمڕۆ، ناوچەکانمان لەلایەن تورکیای داگیرکەرەوە تووشی پێشێلکارییەکی زۆر بوون، لەوانە ڕۆژنامەنووسان، پزیشکان و تەنانەت منداڵانیش، لە ڕوانگەی تەواوی جیهانەوە. بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان بە پاراستنی ڕۆژنامەنووسان هەنگاوی ڕاستەقینە بنێن، بۆ بەهێزکردنی پاراستنی یاسایی بۆ ڕۆژنامەگەری کوردی، ئاماژەدان بەوەی کە بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان لەلایەن تورکیای داگیرکەرەوە پێشێلکارییەکی ڕوونی یاساکانی مافی مرۆڤ و مافی ڕۆژنامەگەری پێکدەهێنێت، داوای کرد کە هەنگاوی نێودەوڵەتی بۆ دەستەبەرکردنی کاریگەرتری پاراستنی ڕۆژنامەگەری و مافەکانی ڕۆژنامەنووسان ئەنجام بدرێت.

"میراسی ڕۆژنامەگەری کوردی ئەمانەتە لەسەر ئێمە"

سۆزدار ئەحمەد،ڕۆژنامەنووس بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەنووسی کوردی پیرۆزبایی لە گەلی کورد و بەتایبەت ڕۆژنامەنووسان کرد. بە تایبەتی دەستخۆشی لە کەسوکاری ڕۆژنامەنووسانی شەهید کرد، کە قوربانیدانەکانیان دڵنیایی دەدەن کە پەیامی گەلی کورد بەردەوام بێت لە گەیشتن بە جیهان. جەختی لە گرنگی ئەم ڕۆژە مێژووییە کردەوە کە سەرەتای کارە ڕۆژنامەوانییە کوردییەکانە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە دۆسییەی کورد و ئەو گۆڕانکاریانەی لە چوار پارچەی کوردستان ڕوودەدەن.

 

یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی لە ساڵی ١٨٩٨ لە قاهیرەی پایتەختی میسر لە ژێر ناوی 'کوردستان' دەرچووە. لەو کاتەوە ڕۆژنامەنووسانی کورد لە کوردستان و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام بوون لە پەیڕەوکردنی هەمان ڕێباز. دووپاتی کردەوە کە ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووسان لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جۆراوجۆرەوە ڕووداوەکان بەڵگە دەکەن، ڕۆژنامەگەری کوردی دەکەنە یادەوەرییەکی زیندوو بۆ خەباتی گەلی کورد و دەنگێک بۆ کۆمەڵگە، دوور لە چاپەمەنی سەرەکی کە تیشک دەخاتەسەر دەسەڵات و چینە سەرمایەدارەکان.

 

سۆزدار ئەحمەد ئاماژەی بە قوربانیدانی ڕۆژنامەنووسانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد، لە کاتی ڕووماڵکردنی شۆڕش و بەرخۆدانی ڕۆژئاوادا گیانیان لەدەستدا، وەک شەهید دلیشان ئیبیش، کە لە کاتی ڕووماڵکردنی ئاوارەبوونی دانیشتوانی دێرەزوور لە کاتی هەڵمەتی ڕزگارکردنی شارەکە لە دەستی داعش، ژیانی لەدەستدا.

 

سۆزدار ئەحمەد باسی لە ئازارەکانی ژنە ڕۆژنامەنووسانی بەشەکانی دیکەی کوردستان کرد، ئاماژەی بەو پێشێلکارییانە کرد کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە باکووری کوردستان کە زیندانەکانی تورکیا پڕن لە ڕۆژنامەنووس، ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بەرگریکردن لە ئازادی ڕادەربڕین لە سێدارە دەدرێن. لە کوردستان ژنە ڕۆژنامەنووسەکان خەبات دەکەن بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە بە جیهان، سەرپێچی لە مەرجە سیاسی و ئاسایشییەکان دەکەن بۆ ئەوەی ببنە دەنگی ڕاستی.

 

سۆزدار ئەحمەد لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەسەر ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیەی ڕۆژنامەنووسان لە پاراستنی میراسی ڕۆژنامەگەریی کوردی و پەیڕەوکردنی نموونەی ئەو کەسانە کرد کە خەباتیان کردووە، بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و گەیاندنی بە هەمووان.

"رۆژنامەگەری کوردی ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری دەبێتەوە بۆ ئەوەی دەنگی گەل بێت"

ژیان خەلیل، ڕۆژنامەنووس  ڕایگەیاند کە ڕۆژنامەگەری کوردی زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر و بە تایبەتی لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ دەستی پێکردووە، گەلی کورد نوێنەرایەتی بڕگەیەکی مێژوویی دەکات کە گرنگییەکی گەورەی هەیە، بەو پێیەی هەلی بۆ ڕەخساند کە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو پێشێلکاری و جینۆساید و هێرشانەی کە بە تێپەڕبوونی کات ڕووبەڕوویان بووەتەوە دەنگی خۆیان و دۆسیەی خۆیان بە جیهان بگەیەنن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕۆژنامەگەری کوردی پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە،چەندین دەزگای ڕاگەیاندن دامەزراون لەوانە ڕۆژنامە، دەزگا،ڕادیۆ و تەنانەت دەزگاکانی ژنان، هەرچەندە هێشتا ڕۆژنامەگەری کوردی نەگەیشتووەتە ئاستی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی، هەوڵەکان زۆر گەورەن و ڕۆژنامەنووسانی کورد لەمێژە خەباتیان کردووە بۆ دامەزراندنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەخاکی پەرتەوازەی کوردستان، پەرۆشن بۆ دابینکردنی ناوەڕۆک بەزمانی کوردی زگماکی خۆیان.

 

وتی: وەک ڕۆژنامەنووسێکی کورد دەبینم کە گەلی کورد ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری زۆر بووەتەوە، ڕۆژنامەنووسان نەوەستاون لە شەڕ و بەرخۆدان ل،ئەمە یارمەتیدەر بووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆژنامەگەری کوردی، ئەم چاپەمەنییە سەرکەوتوو بووە لە گەیاندنی دەنگی هاوڵاتیان، گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەدا،ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە گەیاندنی دەنگی شۆڕشی ڕۆژئاوادا،تێکۆشانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە جیهان، تیشکی خستۆتەسەر ئەو جینۆساید و پێشێلکاریانەی کە هاوڵاتیانی کوردستان بەسەریان هاتوون.

 

وتی: کەناڵی سەتەلایتی "جین تیڤی" نموونەیەکی ڕوونی ڕۆڵی پێشەنگایەتی ژنانە لە بواری ڕاگەیاندندا، کاری ئەم کەناڵە لە دەستەیەکی هەمووی ژنە پێکهاتووە، تیشک دەخاتەسەر پرسەکان و شیکردنەوەی ژنان لە ڕوانگەیەکی ژنەوە، بوونی ژنان لە ڕاگەیاندنەکاندا توانای ئەوەیان پێدەبەخشێت کە بە شێوەیەکی قووڵ و جیاواز تیشک بخەنەسەر کێشەکانی کۆمەڵگەکەیان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد،ئەوەی ڕاگەیاندنی کوردی جیادەکاتەوە بایەخدان بە وتاری ژن، ڕۆژنامەنووسانی کورد لەو باوەڕەدان کە ژنان توانای گەیاندنی پەیامیان بە کۆمەڵگە هەیە، بە شێوەیەکی کاریگەر و باوەڕپێکراوکەر ، ژنانی ڕۆژنامەنووس نەک تەنها دەنگی ژنانی کورد بوون، بەڵکو دەنگی هەموو ژنانی جیهانیان هەڵگرت.