لە ڕۆژی چوارشەممەی سەرەتای نیسان سەردانی شەهیدان کرا
لە ڕۆژی چوارشەممەی سەرەتای نیسان، کۆمەڵگەی ئێزدی سەردانی مەزارگەی شەهیدانی شەهید بەرخۆدان و دڵگەشیان کرد، و خێریان بۆ شەهیدەکانیان دابەش کرد.
شنگال
ئەمڕۆ جەژنی چوارشەممەی سەرەتای نیسانە، بەرەبەیانی زوو گەلی ئێزدی چوونە مەزارگەی شەهیدانی شەهید بەرخۆدان و دڵگەش. لێرەدا، یادی شەهیدەکانیان کردەوە و جەژنی یەکتریان پیرۆزکردو دیارییان دابەش دەکرد. هەروەها منداڵەکان ئەو دیاریانەیان کۆکردەوە کە لەسەر گۆڕەکان دابەشکرابوون.
دایە پاکیزە، ئەندامی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان و یەکێک لە دایکانی شەهیدان، پیرۆزبایی ئەم جەژنەی لە شەهیدان، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆمەڵگەی ئێزدی، و گەریلاکانی کردو وتی: ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی ئەم جەژنەی چوارشەممەی سەرەتای نیساندا شەهیدەکانمان پیرۆز بکەین، هەرچەند دوور بین، هەمیشە دێین، ئەم ڕۆژە جەژنی جیهان، زەوی و ئاسمان لەم ڕۆژەدا لەیەکتر جیاکرانەوە، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە جەژنی چاکە و خۆشی، جەژنی سەرکەوتن بێت بۆ شنگال ئێمە هەرگیز واز لە شەهیدەکانمان ناهێنین کاتێک داعش هێرشی کرد، ئەوان شەڕیان کرد بۆ ڕزگارکردنی شنگالەکەمان.
دایە خۆخێ، دایکی شەهید دژوار فەقیرە جەژنی سەری ساڵی ئیزدی لە گوند و گەڕەکەکەی خۆی و کۆمەڵگەی ئێزدی و شەهیدان پیرۆز کردو وتی: ئێمە لەم جەژنەدا هاتووین سەردانی شەهیدەکانمان بکەین، بۆ چاکەی ڕۆحیان شتمان هێناوەتە سەر گۆڕەکان.
دوای سەردانی گۆڕی شەهیدان خەڵک سەردانی یەکتر دەکەن.