کۆنگرە ستار بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە سیمینارێکی ئەنجامدا

له گه ڵ نزیکبوونەوه ی ڕۆژی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنان، کار و چالاکییەکان دەستیپێکرد، بەوهۆیەشەوە کۆنگرە ستار لە تل تەمر سیمینارێکی ئەنجامدا.

حەسەکە-

 

پلاتفۆرمی ڕێکخراو و بزووتنەوەکانی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ژێر دروشمی "بە ئیرادەی ژنێکی ئازاد، سیاسەتی جینۆساید و داگیرکاری و گۆشەگیری دەشکێنین"، ئەمڕۆ بەرنامەی زنجیرە چالاکییەکانی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕاگەیاند.

 

کۆنگرە ستار، سیمینارێکی لە ناحیەی تل تەمر، کانتۆنی سیزیر، هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە گوندی سیلمەسا کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای تل تەمر، سازکرد.

 

"خەباتێکی بەرفراوان بۆ یەکسانی هەیە"

 

سەرەتای سیمینارەکە بە پرسیاری ئەوەی لە ٨ی ئازاردا چی ڕوویدا و مێژووەکەی  دەستیپێکرد، دواتر ڕوونکرایەوە ئەو ڕۆژە لە چیەوە سەریهەڵداوە و وترا: ئەو نایەکسانیەی کە لە ماف و کرێی ژن و پیاودا ڕوویدا بووە هۆکاری دروستبوونی ئەو ڕۆژە.

 

لە ساڵی ١٨٥٧ نزیکەی ٤٠ هەزار کرێکاری ژن لە کارگەیەکی قوماش لە نیویۆرک لە ئەمریکا دەستیان بە مانگرتن کرد بۆ ئەوەی لە دۆخێکی باشتردا کار بکەن، دواتر لەو کارگەیەی ژنان کاریان تێدا دەکرد ئاگر کەوتەوە، بەهۆی ئەو بەربەستانەی لەبەردەم کارگەکەدا دانراون، نەیانتوانی خۆیان لە ئاگرەکە ڕزگار بکەن و لە ئەنجامدا ١٢٠ کرێکاری ژن گیانیان لەدەستدا و کۆمەڵکوژ کران.

 

ئۆجەلان بە شیکارییەکەی بیرۆکەی ئازادی بۆ هەموو ژنان خستەڕوو

 

هەروەها له سیمیناره که دا سەرنج خرایە سەر، خەباتی بزووتنەوه ی ئازادیخوازی و ڕێکخراو و بزوتنەوەکانی ژنان لە سەدەی بیست و یەکدا، پێشتریش له ژێر دروشمی "ژن ئازادی بژی" شۆڕش و داخوازییه کانی ژنانیان خستۆته ڕوو، دواتر شۆڕشی ژنان لە ٨ی ئاداردا بووە شۆڕشێکی جیهانی.

 

لە ساڵی ١٩٩٨دا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ئازادی ژنانی پێشکەش بە ژنان کرد، هەروەها سیما یوجی شۆڕشگێڕ بە ئاگر جەستەی خۆی بەختکرد و بووە ڕووناکی ڕزگاربوونی ژنان.