ژنێکی ئێرانی دەبێتە جێگری سەرۆکی لیژنەی APC
سیما لیموچی وەک جێگری سەرۆکی لیژنەی گەشەپێدانی وەرزشی و یاریەکانی APC دەستنیشان کرا.
سیما لیموچی وەک جێگری سەرۆکی لیژنەی گەشەپێدانی وەرزشی و یاریەکانی APC دەستنیشان کرا.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ڕاگەیاندنە وەرزشییەکان، سیما لیموچی، جێگری سەرۆکی لیژنەی یاری پارائۆڵەمپیکی میللی ژنان، بە جێگری سەرۆکی لیژنەی گەشەپێدانی وەرزشی و یارییەکانی کۆمیتەی پارائۆڵەمپیکی ئاسیا دەستنیشان کرا.
لێزلی فانگ، سەرۆکی لیژنەی گەشەپێدانی وەرزشی و یاریەکانی APC، پێشنیاری دامەزراندنی سیما لیموچی کردووە و پەسەند کراوە، بەمەش سیما تا ساڵی ٢٠٢٣ لە پۆستی جێگری سەرۆکی لیژنەی گەشەپێدانی وەرزشی و یارییەکانی کۆمیتەی پارائۆڵەمپیکی ئاسیا دەمێنێتەوە.
ت.پ