ژنێکی سوری بە مردوویی لە تورکیا دۆزرایەوە

ڕۆژی ١٣ی کانوونی یەکەم، ژنێکی سوری بە ناو سیلڤا ئەلحونەیدی لە شاری ئورفا بە مردوویی دۆزرایەوە بەم ڕووداوەوە دوو ژنی سوری لە ماوەی سێ ڕۆژدا لەلایەن پیاوانەوە کوژران.

ڕۆژی ١٣ی کانوونی یەکەم، ژنێکی سوری بە ناو سیلڤا ئەلحونەیدی لە شاری ئورفا بە مردوویی دۆزرایەوە بەم ڕووداوەوە دوو ژنی سوری لە ماوەی سێ ڕۆژدا لەلایەن پیاوانەوە کوژران.

ناوەندی هەواڵ

 

دوو حاڵەتی کوشتنی ژنان لەماوەی هەفتەیەکدا ڕوویانداوە مەریەم محەمەد، ژنێکی سورییە، لە ڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەم لە ئوردن لەلایەن گەنجێکەوە کوژرا کە ڕەتیکردبووەوە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات، هەروەها لە ١٣ی کانوونی یەکەم ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی سیلڤا ئەلحونەیدی لە تورکیا بە مردوویی دۆزرایەوە.

 

بەگوێرەی هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، لە گەڕەکی یەشیل درێک لە ئورفا، ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵی سوری سیلڤا ئەلحونەیدی بە مردوویی دۆزرایەوە هەروەها ڕاگەیەندراوە، سیلڤا هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێک بە ناوی ئەیاد ئەلحەسەن ڕەتکردەوە. بۆیە کاتێک دەچووە سەر کار، ئەیاد ئەلحەسەن بە چەقۆ هێرشی کردە سەر و بەهۆی لێدانی لە سنگ و پشتەوە گیانی لەدەست دا.

 

ئەو کەسانەی خۆڵ و خاشاکی پلاستیکی کۆدەکەنەوە تەرمی سیلڤایان لەسەر شەقام دۆزیوەتەوە و زانیاریان بە دەزگا پەیوەندیدارەکان و پۆلیسەکان داوە، بۆ دەستگیرکردنی بکوژەکە پۆلیس لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە بەڵام هێشتا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.