ژنێکی کورد بە باشترین پەرستاری نەخۆشی شەکرە هەڵبژێردرا

شەیدا سۆفیزادە کچە کوردێکی خەڵکی شاری مەهاباد خەڵاتی باشترین پەرستار "نەخۆشەوانیی" لە بەشی نەخۆشی شەکرەی لە وڵاتی سوید بە دەستهێنا.

شەیدا سۆفیزادە کچە کوردێکی خەڵکی شاری مەهاباد خەڵاتی باشترین پەرستار "نەخۆشەوانیی" لە بەشی نەخۆشی شەکرەی لە وڵاتی سوید بە دەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

شەیدا سۆفیزادە لە ساڵی ٢٠١٣وە پەرستاری نەخۆشی شەکرەیە و لە لایەن کۆمەڵەی سویدی بۆ پەرستارانی چاودێری نەخۆشی شەکرە خەڵاتەکەی پێبەخشرا.

 

بەهۆی ئەوەی لە کارەکەی کات بۆ نەخۆشەکان تەرخان دەکات و هۆگریی کارەکەیەتی، ئەم خەڵاتەی بردووەتەوە

 

شەیدا دەڵێت: "زۆر گرنگە لە نەخۆشەکان تێ بگەی و فێریان بکەی لەگەڵ نەخۆشییەکەیان بژین".