ژنێکی گەنجی کورد لە هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا گیانی لەدەستدا

ساری عەبدوڵا ژنێکی گەنجی کورد کە بە مەبەستی خوێندن روویکردووەتە ئۆکرانیا، بەهۆی هێرشەکانی ڕوسیا گیانی لەدەستدا. ناوەندی هەواڵ

ساری عەبدوڵا ژنێکی گەنجی کورد کە بە مەبەستی خوێندن روویکردووەتە ئۆکرانیا، بەهۆی هێرشەکانی ڕوسیا گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی زانیارییەکان ساری عەبدوڵا دانیشتووی شاری کەرکوک بووەو لە بەشێکی پزیشکی لە ئۆکرانیا خوێندوویەتی، ئێوارەی ٢٤ی شوبات کە لە شوقەکەی خۆیدا بووە لە شاری خارکوف بەهۆی هێرشی روسیاوە بۆسەر ئۆکرانیا گیانی لەدەستداوە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە لە دوای هێڕشيکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا داوای لە زانکۆکانی ئەو وڵاتەکرد زانیاری بەردەوام و وردیان لە بارەی پاراستنی سەلامەتی خوێندکارە عێراقیەکانەوە پێبدەن.