ژنێکی گەنج لە عەین عیسا گیانی سپارد

لە عەین عیسا بەهۆی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە زیان بەر ماڵ و ژیانی هاوڵاتیان دەکەوێت، ژنێکی گەنجیش بەهۆی بۆردومانەکانەوە ئەمڕۆ گیانی سپارد.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی زەهرە ساڵح، بەهۆی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە گوندی حەدریانی ناوچەی عەین عیسا پێش چەند ڕۆژێک بە سەختی برینداربوو، ئەمڕۆش بەهۆی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

 

هەر لەو بۆردومانەدا گەنجێکی دیکەی ١٣ ساڵ بە ناوی مەحمود خەلیل هەر هەمان ڕۆژی بۆردومانەکە گیانی لەدەستدا و سێ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.

 

بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامی هەیە و بەو هۆیەشەوە چەندین هاوڵاتی دەبنە قوربانی هێرشەکان، دەوڵەتی تورکیا لە دوای ١٧ی مانگەوە هێرش و بۆردومانەکانی بۆ عەین عیسا و دوروبەری زیاد کردووە.

 

ت.پ