ژنێکی گەنج لە سۆران بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
ژنێکی گەنج بە ناوی ئاشنا خەسرەو لە ئیدارەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
بەهۆی عەقڵییەتی پیاوسالاری توندوتیژی دژ بە ژنان لە باشووری کوردستان بەردەوامی هەیە، ژنان بەدەستی پیاوانی ناو بنەماڵەکانیان دەکوژرێن، هەروەها بۆ دەربازبوون لە سزاو یاسا بکوژانی ژن هانی ژنان دەدەن کە خۆیان بکوژن، یان هەندێک کات دەیکەنە ڕووداوێکی بێ مەبەست کە ئەمەش گیان لەدەستدانی گوماناوی زیاد کردووە.
شەوی ڕابردوو ٢١ی حوزەیران، ژنێکی گەنج بە ناوی ئاشنا خەسرەو لە ئیدارەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر بە شێوەی گوماناویی گیانی لەدەستدا.
هەروەها، ئەو ژنە گەنجە خوێندکاری پۆلی دەیەمی ئامادەیی بوو، زاندراوە ئاگر لە جەستەی بەربووە و بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەی گیانی لەدەستداوە.
لە ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان ۱٤ ژن کوژراون و ١٠ ژنی دیكەش بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە، دوو ژنی دیکەش بریندار بوون.