ژنێکی گەنج لە کەرکوک سوتێندرا

لە شاری کەرکوک ژنێکی گەنج لە لایەن کەسوکاری هاوژینەکەی سوتێندراوەو بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی ئێمێرجنسی سلێمانیە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سوتاندنی ژنێک لەشاری کەرکوک و داواکردنی کەسوکارەکەی بۆ بەهاناوەچوونیان لەسەر ڕاسپاردەی بەشی جێندەر لەنوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، تیمێکی ئێشکگر لە نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەهانای داواکاری ئەو خێزانە چوون و ووتەکانیان لەو ژنە تاوانلێکراوە وەرگرت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ژنە لە نەخۆشخانەی ئێمێرجینسی سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت و دوای وەرگرتنی وتە لێی دواتر وتەکانی خرایە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەو تۆمەتبارە دەرچوو کە نیشتەجێی شاری کەرکوکە.

 

تیمەکەو و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونیەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان دڵنیاییاندا بە خانەوادەکەی کە هەموو هەوڵێکیان دەخەنە گەڕ بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارو پشتیوانی کردنی ئەو ژنەی کە سوتێندراوە.