ژنێکی گەنج لە کۆمەڵگەی خاڵخاڵان بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
ژنێکی گەنج بەناوی کانی سەنعان ڕەحمان، دانیشتووی کۆمەڵگەی خاڵاخاڵان_ قەرەناو٫ بەڕووداوێکی گوماناویی گیانی لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
گیان لەدەستدانی گوماناویی ژنان ڕۆژ بەڕۆژ روولە زیادبوونەو، بکوژانی ژن بۆ دەرچوون لە یاساو سزا کوشتنی ژنان گوماناوی دەکەن، یاخود هانی ژنان دەدەن بۆ خۆکوژیی.
لە نوێترین ڕووداودا، شەوی ڕابردوو ژنێکی گەنج بەناوی کانی سەنعان ڕەحمان، دانیشتووی کۆمەڵگەی خاڵاخاڵان_ قەرەناو٫ بەڕوداوێکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.
هەرچەندە شەوی ڕابردوو تەرمەکەی گەیەندرایە پزیشکی دادوەری کەرکوک، بەڵام هیچ زانیاریەک بڵاو نەبۆتەوە ئایا حاڵەتەکە خۆکوژیە یان چی بووە.
بەپێی لێدوانە نافەرمیەکان ئەو ژنە گەنجە خوێندکاری پەیمانگایە، لەماڵەکەی خۆیان خۆی خنکاندووە، کەسوکاریشی نکوڵیان لێکردووە.