ژنێکی دیکە لە هەولێر کوژرا
له گوندێكی سنووری كۆمه‌ڵگه‌ی به‌حركه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر تەرمی ژنێک دۆزرایەوە، بەمەش بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەکە لە هەولێر ژن دەکوژرێت.

کوشتنی ژنان ئەو دیاردەیەی تادێت ڕێژەکەی زیاد دەبێت، ژنان بەدەستی پیاوانی ناو خێزانەکانیان دەکرێنە ئامانج، شەوی ١١ی کانوونی دووەم لە شەقامی ١٥٠ مەتری شاری هەولێر و نزیک وێستگەی ئاوی مارعۆدە ژنێک بەدەستی براکەی کوژرا، ڕۆژێک دوای ئەو ڕووداوە تەرمی ژنێکی دیکە لە هەولیر دۆزرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ژن و پیاوێك له‌ناو ماڵێکدا له له گوندی شێخه‌شل له به‌حركه‌ی سنووری شاری هه‌ولێر به‌كوژراوی دۆزراونەتەوه.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسە له‌لایه‌ن كه‌سێكی نزیكی خۆیانەوە كوژراون و ته‌رمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه و پۆلیس لێکۆڵینەوەی ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد، تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ده‌ستگیر نه‌كراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه كراوه‌ته‌وه.