ژنێکی ٣٥ ساڵ لە هەڵەبجە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لە گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە ژنێکی ٣٥ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، دۆسیە بۆ ڕووداوەکەش کراوەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، موقەدەم بەرزان عوسمان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ لەگەڕەكی شارەوانی بەناوی ن، أ، م لەماڵەكەی خۆیدا خۆی خنكاندووە كۆتای بەژیانی خۆی هێناوە.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە وتیشی، پاش گەیشتنی تیمی لێكۆڵینەوەی پۆلیس، دۆسیە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە، كەسوكارەكەی ڕایانگەیاندوە، كە ئەو ژنە باری دەروونی تەواو نەبووە ماوەیەك توشی نەخۆشی بووە.
ت.پ