ژنێک و کچەکەی لە سوەیدا کوژران

تاوانێکی دیکە بۆ ئەو زنجیرە تاوانانەی لە ناوچەکانی سووریا ڕوودەدەن زیادبوو، پیاوێک هاوژینی برا مردووەکەی و کچەکەی لە گوندەکانی سوەیدا کوشت.

ناوەندی هەواڵ 

 

کوشتنێکی ترسناک لە شارۆچکەی مەلەح لە گوندی ڕۆژهەڵاتی سوەیدا ڕوویدا، کە پیاوێک تەقەی لە هاوژینی برا کوژراوەکەی کرد و کوشتی.

 

ڕووداوەکە ڕۆژی ١٣ی کانوونی یەکەم ڕوویدا، بووە هۆی گیانلەدەستدانی وەلا باسیت تەمەن ٣٠ ساڵ و منداڵە کچە ٩ ساڵانەکەی، هەروەها کوڕی ژنە کوژراوەکە بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

تاوانبارەکە ناوی "ئوسامە تورکی سەعب"ە، برای هاوژینی ژنە کوژراوەکەیە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتووە.

 

بارودۆخی دەوروبەری تاوانەکە تا ئێستا ڕوون نییە و شارۆچکەکە لە ماتەمینی قووڵدایە.