ژنێک و دوو کچەکەی لە ئەفغانستان کوژران

لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان تەرمی ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵ و دوو کچەکەی کە تەمەنیان ٩ ساڵ و ١٣ ساڵانە دۆزرانەوە. ناوەندی هەواڵ

لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان تەرمی ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵ و دوو کچەکەی کە تەمەنیان ٩ ساڵ و ١٣ ساڵانە دۆزرانەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئیدارەی ئەفغانستاندا گرت ژنان دەکاتە ئامانج و فشارەکانی سەر چالاکوانانی مافی ژنانی زیاد کرد و ڕۆژانە دەستبەسەرکردن و ڕفاندن و کوشتن بەردەوامە، تەرمی ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵ کە دەوترێت فەرمانبەری پێشووی وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەفغانستان بووە، لەگەڵ دوو کچەکەی دۆزرایەوە کە بە چەک کوژرابوون.

 

بەپێی زانیارییەکان تاوانەکە لە گەڕەکی عەلوەدینی کابول ئەنجام دراوەو ژنەکە ناوی "ئیدیەم عوبەیدی" بووە کە لەگەڵ دوو کچەکەیدا کراوەتە ئامانج،  ئەو ژنە گەنجە پێشتر لە بەشی دارایی و ژمێریاری وەزارەتی ڕۆشنبیری کاری کردووە لە زانکۆ درێژەی بە خوێندن داوە.

 

ئیدیەم عوبەیدی دایکی شەش منداڵە و دوای مردنی هاوسەرەکەی هەموو قورسایی خێزانەکەی هەڵگرتبوو.

 

بەرپرسانی تاڵیبان تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەبارەی ئەو کۆمەڵکوژییەوە نەداوە.