ژنێک سەرۆکایەتی هەڵبژاردنی فەڕەنسا دەکات

سەرۆکی شارەوانی پاریس بە دەنگی زیاتر ٪٧٠ ئەندامانی پارتەکەی سەرۆکایەتی هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٢ سەرۆکایەتی فەڕەنسا دەکات، وەک ژنیک توانی لەنێوان ٣٠ کەسدا ببێتە سەرۆکی هەڵبژاردنەکان. ناوەندی هەواڵ

ئان هیلدالگۆ بە دەنگی زیاتر ٪٧٠ ئەندامانی پارتەکەی سەرۆکایەتی هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٢ سەرۆکایەتی فەڕەنسا دەکات، وەک ژنێک توانی لەنێوان ٣٠ کەسدا ببێتە سەرۆکی هەڵبژاردنەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

لە نیسانی ساڵی ٢٠٢٢ وڵاتی فەڕەنسا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجام دەدات، بۆ سەرۆکایەتی کردنی ئەو پڕۆسەیەش، شەش مانگ پێشتر کەسێک دیاری دەکرێت، لە بۆ ئەمجارەش لەنێوان ٣٠ کەسدا ئان هیلدالگۆ سەرۆکی شارەوانی پاریس توانی ٪٧٠ دەنگی ئەندامانی پارتی سۆسیالیستی بەدەستبهێنیت، سەرۆکایەتی پڕۆسەی هەڵبژاردن بکات.

 

ئان هیلدالگۆی تەمەن ٦٢ ساڵ، بۆ یەکەمجار وەک ژنێک لە ساڵی ٢٠١٤ بووە سەرۆکی شارەوانی پاریس، ژنێکی سیاسەتمەدار و ژینگەدۆستە، لە ساڵی ١٩٩٣ دەستی بە کاری سیاسی کردووە، راوێژکاری ڕاهینانی پیشەی وەزارەتی کار بووە.

 

لە ساڵی ٢٠١٦ دا پرۆژەیەک بە ناوی "هەناسەکانی پاریس" ڕاگەیاند، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئاستی پیسبوونی هەوای شارەکە، کە قەدەغەی هەموو ئۆتۆمبێلەکانی لە چەند ڕۆژێکی دیاریکراوی هەموو مانگێکدا کرد.