ژنێک لە ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەیدا خۆی دەکوژێت

لە ڕۆژی گواستنەوەکەیدا ژنێک خۆی دەخنکێنێت و دەوترێت هۆکارەکەی نادیارە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی بەردە ڕەش لە پارێزگای دهۆک، ژنێک لە ڕۆژی ئاهەنگی گواستنەوەکەیدا هەوڵی خۆکوشتن دەدات و خۆی دەخنکێنێت.

ژنەکە ناوی (پ،ش،م) تەمەنی ١٩ ساڵە و  تاقانەیە و هیچ خوشک و برایەکی نییە.

بەشار محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو لە قەزای بەردە ڕەش ڕایگەیاند "ڕووداوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ ڕوویداوە و تا ئێستا لە هۆکاری خۆکوژییەکەی لێکۆڵینەوە دەکرێت و دیار نییە هۆکارەکەی چی بووە".

 

ئەمڕۆ کە ١٥ ڕۆژ لە مانگی شوبات تێپەڕیوە نزیکەی شەش ژن لە هەرێمی کوردستان خۆیان کوشتووە یان کوژراون، بۆ هەموو ڕووداوەکانیش وتنی کێشەی خێزانی و دیار نەبوونی هۆکارەکەی بڵاودەکرێتەوە. 

 

ت.پ