ژنێک لە قەڵادزێ بە گوماناوی گیانی لەدەستدا

لە شارۆچکەی قەڵادزێ، ژنێک دوای سووتانی بە گوماناوی بەهۆی زۆری ڕيژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

توندوتیژی و کوشتنی ژنان بووەتە هەواڵی ڕۆژانەو بکوژانی ژن بۆ ئەوەی تاوانبار نەکرێن، ژنان هاندەدەن پەنا بۆ خۆکوشتن ببەن یاخود گیان لەدەستدانەکانیان گوماناوییەو یاسا بەرامبەر بکوژان جێبەجێ ناکرێت.

 

دوێنێ ١٢ی کانوونی یەکەم، لە شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بەهۆی سووتانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەڵادزێ کراوە و پاش مانەوەی چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەستدا.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە تەمەنی ٢٥ ساڵە و خەڵکی شارەدێی هەڵشۆیە و دانیشتووی شارۆچکەی قەڵادزێیە، هەروەها لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.