ژنێک لە کفری خۆی سوتاند و گیانی لەدەستدا
لە شارۆچکەی کفری، ژنێک خۆی سوتاند و بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە دەستبەجێی گیانی لەدەستدا، لێکوڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
لە شارۆچکەی کفری، ژنێک خۆی سوتاند و بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە دەستبەجێی گیانی لەدەستدا، لێکوڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
گەرمیان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەشارۆچکەی کفری سەر بەئیدارەی گەرمیان ژنێک بەناوی لەیلا فازڵ، لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٨ و خێزاندار و دانیشتووی شارۆچکەی کفری، خۆی سوتاند و بەهۆی زۆری سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، تەرمی ژنێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بە تەواوی جەستەی سووتاوە، کوڕێکی لەیلا، لەکاتی هەوڵدان بۆ کوژانەوەی دایکی، بەشێکی جەستەی سووتاوە و دوای چارەسەری پێویست، ڕەوانەی ئیمێرجنسی سلێمانی کراوە.
ئەیوب حسێن، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان ڕایگەیاند، تیمەکانمان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و هێڵکاریان بۆ کردووه، بەپێی ئەنجامی لێکوڵینەوە سەرەتاییەکان، ژنەکە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە، لێکوڵینەوەکانیش دەستپێکردووە، تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە هۆکاری خۆسوتاندنی لەیلا فازڵ چی بووە.
ت.پ