ژنێک لە هەولێر بەدەستی براکەی کوژرا

لە شاری هەولێر ژنێكی تەمەن ٢٦ ساڵ کە کارمەندی هێزەكانی زێرەڤانی سەر بە پەدەكەیە لەلایەن براکەیەوە کوژرا و تا ئێستا بكوژەكە دەستگیر نەكراوە.

 

ناوەندی هەواڵ

 

کوشتنی ژنان ئەو دیاردەیەی تادیت ڕێژەکەی زیاد دەبێت، ژنان بەدەستی پیاوانی ناو خێزانەکانیان دەکرێنە ئامانج، لە نوێترین ڕووداودا ژنێک لە هەولێر بەدەستی براکەی کوژرا.

 

کاتژمێر ٩ـی شەوی ڕابردوو لە شەقامی ١٥٠ مەتری شاری هەولێر و نزیک وێستگەی ئاوی مارعۆدە ژنێک کوژرا.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە کارمەندی هێزەكانی زێرەڤانی سەر بە پەدەكەیەو تەمەنی ٢٦ ساڵە و بکوژیش تەمەنی ٣٠ ساڵانە و برایەتی و تا ئێستا دەستگیرنەكراوە.

 

دوای ڕووداوەكە، تەرمی ژنەکە گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێكارە یاساییەكان.