ژنێك خۆی بۆ پۆستی سەرۆك کۆماری عێراق کاندید دەکات

ئالا یاسری، خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كردوو پێیوایە ئەم هەنگاوە لە ڕووی جێندەرییەوە گرنگە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئالا‌ یاسری، ژنە کاندیدی سەرنەکەوتووی بزوتنەوەی ئیمتیداد ڕایگەیاند بزوتنەوەکەی گۆڕینی سیستمی عێراقی بۆ نیمچه سەرۆکایەتی کردووەتە بەرنامەی خۆی و لەو سۆنگەیەشەوە دەیەوێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید بکات.

 

ئالا لە داواکارییەکیدا بۆ حزبەکەی ئاماژەی بەوەکردووە هەرچەندە دەزانێت بەهۆی بەشبەشێنەوە سەرکەوتوو نابێت، بەڵام هەنگاوی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ بزوتنەوەکەی و جێندەر.

 

لە ساڵی ١٩٧٩ لە پارێزگای نەجەف لەدایکبووە و ئێستا نیشتەجێی بەغدایە، بەکالۆریۆسی لە بەشی مێژوو لە کۆلێژی پەروەردە هەیە.