ژنێک هاوکاری بۆ منداڵانی قەندەهار دابیندەکات

بەپێی هەواڵێکی رەخشانە، ژنێک لە شارۆچکەی قەندەهار هاوکاری بۆ ٦٠٠ منداڵی ئەو پارێزگایە دابیندەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی هەواڵێکی رەخشانە، لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما لە ئەفغانستان و قەیرانی ئابووری ئەو وڵاتە، کەسانی خێرخواز و بەخشەر هاوکاری خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان دەکەن، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی کانوونی دووەم، خێرخوازانی پارێزگای قەندەهار هاوکاریان بەسەر ٦٠٠ منداڵدا دابەشکرد کە لەلایەن ژنێکی ئەفغانستانەوە سپۆنسەری دەکرێت و لە بەریتانیا نیشتەجێیە.

 

هاوکارییەکان پێکدێن لە جلوبەرگی زستانە، خواردن و یاری، بەپێی وتەی خێرخوازانیش خێزانی منداڵەکان داوایان کردووە کە هاوکارییەکان بەردەوام بێت.

 

لەگەڵ گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان و داڕمانی ئابووری ئەو وڵاتە، نەتەوە یەکگرتووەکان بە کارەساتێکی مرۆیی ئاماژەی پێدا و دانینا بە خراپی دۆخی دانیشتوانی ئەفغانستاندا، هەمیشە لە شەڕە ناوخۆییەکاندا ژنان و منداڵان زیاتر ڕووبەڕووی هێرش و کوشتن دەبنەوە، بریندار و ئەشکەنجە دەدرێن و ئاوارە دەبن.

 

ت.پ