ژنێك بوو بە سەرۆك وەزیرانی تونس

سەرۆكایەتی تونس ڕاسپاردنی سارا زەعفەرانی کە پێشتر وەزیری نیشتەجێكردنی وڵاتەكەی بوو، بۆ سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٢١ی ئادار، سەرۆكایەتی كۆماری تونس سەبارەت  ڕاسپارنی سارا زەعفەرانی وەك سەرۆك وەزیرانی تونس ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە: قەیس سەعید سەرۆك كۆمار ئەركی سەرۆك وەزیرانی كامێل مەدووری كۆتایی پێهێنا و سارا زەعفەرانی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی تونس دەستنیشان كرد.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆككۆمار جەختی لەسەر پێویستی كاركردن بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندی نێوان حكومەت و گەلی تونس كردەوە.

 

باس لەوەشكراوە، سەرۆكی تونس جەختی لە گرنگی كاركردنی حكومەت كردووە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی بەردەم گەیشتن بە خواستەكانی گەلی تونس.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، سارا زەعفەرانی پێشتر وەزیری نیشتەجێكردنی تونس بوو، ئێستا سەڵاح زواری وەك وەزیری نیشتەجێكردن لە حكومەتی نوێدا دەستنیشان كراوە.