ژنێک بوو بە قایمقامی قەرەداغ
شیرین مەحموود وەک قایمقامی شارۆچکەی قەرەداغ دەست بەکاربوو.
ناوەندی هەواڵ
شیرین مەحموود لە پلاتفۆرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، بۆ جارێکی تر وەک قایمقامی قەرەداغ شەرەفی خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەی قەرەداغم پێ سپێردرایەوە پشت بەخوا درێخی ناکەم لە خزمەتکردن و جێبەجێکردنی ئەرک و فەرمانەکانم بەپێی توانا و ئەو دەستەڵاتەی پێمان دراوە.
قەرەداغ یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی، لە باشووری کوردستان، کە لە دوو شارەدێی سەرەکی (قەرەداغ، سێوسێنان) پێکدێت، شارەدێی قەرەداغ ناوەندی شارۆچکەکەیە، لەڕووی مێژوییەوە بایەخێکی تایبەتی ھەیە.