"ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان و شەڕڤانان لە ڕێگەی بەرخۆدانییەوە خۆیان و خاکیان پاراستووە"

عەمید ناهیدە ئەحمەد دەڵێت: ژنان لە پارچەکانی کوردستان بەرخۆدان دەکەن، بەڵام لە لایەن مەلایەکی ئاینی بە فکرێکی داعشی، بێڕێزی بەرامبەر ژن و نەتەوەیەک دەکرێت، ئیمەی ژنان ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر. 

هێلین ئەحمەد

سلێمانی_ ژنانی کورد، بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازاد لە ڕیزی تێکۆشەراندا خەباتییان کردووە، لەگەڵ تێکۆشان بۆ دەستکەوتنی مافەکانی خۆیان لە ناو سەنگەرەکان و لە پشت بەرەکانی جەنگ، بەشدار و چالاک بوون و کاریگەری بەرچاویان لە پێش خستنی بزتنەوەی رزگاریدەری کوردا هەبووە، بەهۆکاری هێرشە لەبن نەهاتووەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر بۆسەر کوردستان و گەلی کورد، بەردەوام سەنگەرەکانی بەرخۆدان ئاوەدانبوون، لە پارچەکانی کوردستاندا ژنان خەبات و بەرخۆدانیان ئەنجامداوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆسەر کوردستان، ژنان لە بەرخۆدانیان تا شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"و لە ئێستاشدا گەلی ئێران بۆ داواکردنی مافەکانیان و ڕوخانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لە ئێراندا ژنان ڕۆڵی گرنگیان هەیە، هەروەها لە ڕؤژئاوای کوردستاندا ژنان پێشەنگی ژنانی ئازادیخوازن، لە پێناو ماف و پاراستنی خاکدا، لە سەنگەری بەرخۆدانیدا بەرامبەر دوژمن خەبات دەکەن، وەک بیندرا لە هێرشی چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا، ژنانی شەڕڤان چەتەکانی داعشیان تێکشکاند، لە جیهاندا دەنگی دایەوەو بە شۆڕشی ژنان ناسرا، هەروەها لە ٦ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دووبارە بە چاوساخی داگیرکەر و ڕێکەوتنەکانیان لەگەڵ دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع، هێرش بۆسەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ئەنجامدرا، پاش جەنگێکی چەندین ڕۆژە ئاگربەست ئەنجامدرا، ژنان بەرخۆدانیان ئەنجام دەدا، ژنانی شەڕڤان شەهید بوون، بەڵام لە لایەن مەلایەکی ئایینی بەناوی " مەزهەر خۆراسانی " لەسەر فکری داعش پەرستی، لە هێز و توانای ژنانی شەڕڤان و شەهید کەمدەکاتەوە، ئاماژەی بەوەکردوە " ژن تەنها ئەرکی خزمەنتکردنی ماڵە نەک بوون بە شەڕڤان و بەرگری لە خاک بکات"، ئەم لێدوانە کوردانی لە تەواوی پارچەکانی کوردستان نیگەرانکرد، لە شاری سلێمانی لە لایەن ژنانی چالاکوان و پارێزەران و ژنانی پێشمەرگەوە، وتەکانی ئەو مەلایە شەرمەزارکرا بە ئەنجامدانی گردبوونەوە و ناڕەزای سکاڵای یاساییان بەرامبەر ''مەلا مەزهەر خۆراسانی'' تۆمارکرد.  

 

 "شەڕڤانانی ژن شکۆ و سیمبولی بەرخۆدانن بۆ نەتەوەی کورد" 

عەمید ناهیدە ئەحمەد، دەستەیی دامەزرێنەری فەوجی ژنانی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەدا، ژنی کورد لە سەرجەم قۆناغەکاندا ڕۆڵی گرنگیان لە بەرگریکردن لە خاک و نیشتیماندا هەبووە، مێژوو دەرخەری شەڕکردنی ژنانە بەرامبەر دوژمنانی کورد، لە بەرەنگاربونەوەی داگیرکارییەکان و لە ئێستاشدا لە پرسی ئاشتیشدا پشکی سەرەکی بەر ژنان دەکەوێت، وتی: مەلای ئاینی بە فکری داگیرکەری کورد بڕیار لەسەر ژنانی کورد دەدات، مەلا مەزهەر خۆراسانی لە ڕێگەی لێدوانێکەوە لە توانای ژنان کەمدەکاتەوە، لە کاتێکدا مێژوو سەلمێنەری توانای ژنە لە جەنگەکاندا، ژنان لە کۆندا پێشمەرهگایەتی و خەباتیان هەبووە، لە سەردەمی پێخەمبەراندا ژنان لە جەنگ و بازرگانییەکاندا ڕۆڵیانهەبووە، پاشان لە ساڵی ٢٠١٤دا و سەرهەڵدانی داعش،  ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان و شەرڤانان لە ڕێگەی بەرخۆدانییەوە خۆیان و خاکیان پاراستووە، بەڵام لە ئێستدا بە فکرێکی داعشانە و پاڵپشتی لە دوژمن ژنانی شەرڤان بە شیاو بۆشەرنازانن، بەڵام شەڕڤانبوو ژنان و خاکیان لە داگیرکاری دەپاراست، شەهید گەریلا ئامارا لە پاش بەرخۆدانی و ڕێگریکردن لە چەتەکان بۆ داگیرکاری خاکەکەی شەهید دەبێت، پاشان لە لایەن داگیرکەرانەوە تەرمەکەی هەڵدەدەنە خوارەوە، کە بۆ کورد بوەتە سومبولی ئازادی، بەڵام بەداخەوە مەلایەک بە فکری داعش بەرگریکردن لە خاک بە کارێکی خراپ دەزانێت، هەروەها شەڕی داعشمان بینی کە دەستی چەندین وڵاتی تێدا هەبوو، بەڵام شەڕڤانان بەرەنگاری ئەو داگیرکارییە وەستانەوە و سەرکەوتوبوون، ئێستا دەوڵەتانی دراوسێ و مافەکانی مرۆڤ بە شەرمەوە بەرامبەر کورد ڕاوەستەدەکەن.  

 

لە کۆتایی قسەکانیشیدا عەمید ناهیدە وتی: ئێمە پێشمەرگەین ئێمە شەڕڤانین، لە سەرەتا تا کۆتایی لەگەڵ سکاڵاکانمان بەرامبەر مەلا مەزهەردا دەوەستینەوە، لە هەر پارچەیەکی کوردستان خەبات دەکەین، پشتیوانی لە سەرجەم ژنان دەکەین، ژنان لە کۆمەڵگەدا دکتۆر و مامۆستان، لە سەرجەم سێکتەرەکاندا ژنان خەبات دەکەن، کاتێک ڕوبەڕووی جەنگ دەبینەوە ژنان بەرگریدەکەن داگیرکەر لە ژنانن دەترسن و ڕوبەڕویان دەبنەوە، ئایە ئەو مەلایە نەیبینیوە ئەو کوردانەی لەوێدا بەدیل دەگیرێن، ڕبەڕووی دەستدرێژی و کوشتن و سوکایەتی دەبنەوە، بە زیندووی چاو دڵیان دەردەکەن، ئێمە تا دوا هەناسە لەگەڵ شيڕڤانانین و بەرگری لە مافەکانامن دەکەین.