ژنانی ئێزدی: چەتەکانی٢٠١٤ ئێستا لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییەن
ژنانی ڕۆژنامەنووسی ئێزدی و هاوڵاتیانی شنگال، شەرمەزاری ئەو هێرش و پێشێلکارییانەیان کرد کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە بە پشتیوانی داگیرکەری تورکیا، لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ئەنجامیان داوە.
شنگال
لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، هێرشە دڕندەکانی جیهادیەکانی هەتەشە، بە پشتیوانی داگیرکەری تورکیا، لە دژی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەبی سووریا بەردەوامە.
دانیشتووانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بەرخۆدانی مێژوویی لە بەرامبەر ئەو هێرشانە نیشان دەدەن، هەروەها کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و جیهان ناڕەزایەتییان بەرامبەر ئەم هێرشانە ئەنجامدا و داوا دەکەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەنگاو بنێت.
"ئامانج قڕکردنی کوردە"
نوژین ئێزدی، ڕۆژنامەنووس و هاوڵاتی شنگال، شەرمەزاری ئەو هێرشانەی کرد و ئاماژەی بەوەدا، کە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە هەمان ئەوانەن کە لە ساڵی ٢٠١٤ هێرشیان کردە سەر ئێزدییەکان لە شنگال، هەروەها ئەم هێرشانە بۆ سەر گەڕەکەکانی حەلەب درێژەپێدەری ئەو هێرشانەن کە ١٠ساڵ لەمەوبەر ڕوویانداوە، سەرکردەکانی حکومەتی کاتی سووریا چەتەکانی سەر بە داعشن، کاتێک سەیریان دەکەیت، دەبینیت کە ئەوان هەمان خەڵکن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ئەم هێرشانەدا، بە فراوانی ئەوە ڕوون بووەتەوە کە "ئەم چەتانە ئاشتییان ناوێت لە سووریا، هێرشەکان بە شێوەیەکی دڕندانە بەردەوامن، بەڵام ئێمە شاهیدی بەرخۆدانی هاوڵاتیانین لە بچووکترینەوە تا بەتەمەنترین دژی ئەم هێرشانەین، لەڕاستیدا گەل بەرخۆدانێکی بێ وێنە ئەنجامدەدات''.
نوژین ئێزدی دووپاتی کردەوە، کە دەوڵەتی تورکیا هاندەر و ڕێگەخۆشکەرە بۆ ئەو هێرشانە، هەروەها هێرشەکانی ڕۆژئاوا و شنگالمان بیردەخەنەوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ دەوڵەتی تورکیا بەشداری تێدا کرد، هەروەها داگیرکەری تورکیا هێرشەکانی خۆی لە ژێر ناو و ئاڵای داعش ئەنجامدا و ئامانجەکەش ڕوون بوو: قڕکردنی کورد، ئامانجەکە ئەمڕۆ لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە وەک خۆی دەمێنێتەوە.
پێی وایە دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی هەتەشەوە هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی خۆی بە دیدی تەواوی جیهان ئەنجام دەدات، سەرەڕای هەنگاوە ئەرێنییەکانی پرۆسەی ئاشتی لە ڕێگەی پێشنیارەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەوڵەتی تورکیا لە ژێر پەردەی دیکەدا هێرشەکانی دەستپێدەکات.
بانگەوازی لە هەموو ئێزدییەکان کرد کە هەستن و بەرگری لە خۆیان بکەن: ''ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ حەلەب دووپات دەکەینەوە، هەموو شتێک لە توانای خۆماندا دەکەین، ئەگەر پێویست بکات، تا کۆتایی لەگەڵ گەلەکەماندا دەوەستینەوە''.
"بابەتی نوێ لە بەرخۆداندا"
بێریڤان چیا، ڕۆژنامەنووس، ناڕەزایی خۆی لە بارودۆخی ئێستا دەربڕی، وتی: بە توندی شەرمەزاری ئەو هێرشە دڕندانەیە دەکەم هەتەشە دەستی پێکردووە، بەتایبەتی ئەو هێرش و کۆمەڵکوژییانەی کە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدراون، لە ڕاستیدا دەستدرێژکار دەوڵەتی تورکیایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا شەڕێکی توند لەوێ بەڕێوەدەچێت، گەلەکەمان تا کۆتایی بەرەنگاری دەبێتەوە، لە نزیکەوە بەدواداچوون دەکەین، ئەمڕۆش شاهیدی لاپەڕەیەکی نوێین لە بەرخۆدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، ئەم چەتانە دڕندانە و نامرۆڤانەن، هیچ یاسایەکی شەڕ ڕێگە بە بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەکان نادات، بەڵام ئەم جیهادیانە لە دوێنێوە نەخۆشخانەکانی ئەو گەڕەکانە بۆردوومان دەکەن و بریندارەکان تا ئێستاش لەو نەخۆشخانەیانە چارەسەر وەردەگرن.
بێریڤان چیا جەختیشی لەوە کردەوە، کە گەل هێشتا خۆڕاگری دەکات و دەستبەرداری هەڵوێستی خۆی نەبووە، دوژمن پەنا بۆ هەموو ئامرازێک دەبات، بەڵام پێویستە دوژمنانی کورد زۆر باش بزانن کە ناتوانن بەرخۆدانی گەل بشکێنن، ئێمەش وەک ژنانی ڕۆژنامەنووس ئێزیدی بە توندی ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکەین.