ژنانی ئێزدی لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەنگی خۆیان بەرز دەکەنەوە

وەڵات جانۆ، ئەندامی تاژێ ڕایگەیاند کە هەموو ژنان بە تایبەتی ژنانی ئێزدی تووشی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەبن و پێویستە ژنان بە هەموو شێوەیەک خۆیان پەروەردە بکەن و خۆیان ڕێکبخەن و دژی توندوتیژی ڕاپەڕن.

فەراشین مەرڤان 

 

شنگال- بۆ ڕێزلێنان لە ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "TAJÊ" چەندین سیمیناری لەسەر گرنگی ٢٥ی تشرینی دووەم و خەباتی ژنان ئەنجامدا. زۆرێک لەو سیمینارانە بۆ پیاوانیش بوون. لەم سیمینارانەدا زۆر بابەتی وەک گرنگی خۆپاراستن، ڕێکخستن، پەروەردە و هتد، بە پلەی یەکەم لە بواری ژنان تاوتوێ کران. بە تایبەتی، تاژێ سیمینارەکانی لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'خۆت مەکوژە، هەموو کوشتنێک فەرمانە' ئەنجام دەدات، کە لە ٣٠ی تشرینی دووەم دەستی پێکردووە.

 

سەبارەت بە ٢٥٥ی تشرینی دووەم و کەمپەینەکە، وەڵات جانۆ، ئەندامی تاژێ قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو گرنگی خەبات و کەمپینەکەی هەڵسەنگاند و لە سەرەتای قسەکانیدا هەموو ئەو ژنانەی بیر هێنایەوە کە لە کەسایەتی سێ خوشکی میراباڵدا تێکۆشانیان کردو میراتێکی گەورەیان بۆ هەموو ژنان لە سەرانسەری جیهان بەجێهێشتووە و  وتی: لە دژی توندوتیژی دژی ژنان و دژی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان، تا ئەمڕۆش بەرخۆدانی گەورە لەلایەن ژنانەوە هەبووە. وەک ژنانی ئێزدی، ئێمەش لە هەموو لایەکەوە تووشی توندوتیژییەکی گەورە بووین، چ لە ڕووی جەستەیی و چ لە ڕووی دەروونییەوە.

 

"ئێمە لە سایەی ڕێبەر ئاپۆ فێری ڕێکخستن و خەبات بووین"

وەڵات جانۆ ڕایگەیاند کە عەقڵیەتی دەوڵەت ستەمێکی تایبەتی بەسەر ژنانی ئێزددا ئەنجامداوەو وتی: لەبەر ئەم هۆکارە وەک ژنانی ئێزدی پێویستە ڕۆژانە خۆمان پەروەردە بکەین و خۆمان بپارێزین، وەک تەڤگەری ژنانی ئێزدی، ئاگادارین کە وەک ژنانی ئێزدی، پێویستە هەموو ڕۆژێک خۆمان پەروەردە بکەین، لە هەمانکاتدا زانیاری بەدەستبهێنین و خۆمان بپارێزین. لە کۆمەڵگەی ئێمەدا پێشتر ژنان ناتوانن بۆ ئەوەی لە ماڵەوە بچنە دەرەوە یان خۆیان پەرەپێبدەن و هەم توندوتیژی جەستەیی و هەمیش دەرونی بەسەریاندا سەپێندرا نەک هەر ئەوە، بەڵکو هەموو ئەو فەرمانانەی کە بەسەر کۆمەڵگری ئێزدیدا سەپێندرابوون، سەپاندنی ستەمکاریش بوون بەسەر ژناندا بەتایبەتی دوای ئەوەی بیر و فەلسەفەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هاتە ناو کۆمەڵگاکەمان و ژنانی ئێزدی، هەروەها میراسی سێ خوشکی میرابێل بەدرێژایی ساڵان، هەستێکی هۆشیارییان لە ئێمەدا دروستکرد. بە ئاشنابوونمان بە بیری ڕێبەر ئاپۆ، ژنانی ئ/ێزدی بەهێزبوون و هەستان.

 

بەهۆی ڕێکخراوەکەمانەوە زۆرێک لە کچانی ئێزیدی ڕزگاریان بوو’

لە درێژەی قسەکانیدا وەڵات جانۆ سەرنجی بۆ گرنگی خۆپاراستن ڕاکێشا و وتی: ئەمڕۆ ژنانی ئێزدی بە هێزی پاراستنی یەژەشە بەرگری لە کۆمەڵگەو ژنان دەکەن، ئەمەش بۆ ئێمە جێگای شانازییەکی گەورەیە، چونکە هەموو ژنێکی چەوساوە، هەموو ژنێک کوژرا و بێ پاراستن مایەوە. بەڵام لە سایەی خوێنی شەهیدان و خەباتی ژنانی بەرخۆدێر، ئەمڕۆ ئێمە خۆمان دەپارێزین لە کاتی فەرمانەکەدا زۆرێک لە ژنە ئێزدیەکان ڕفێندران و کوژران، هێشتا زۆرێک لە ژنانی ئێزدی لە دەستی دوژمندان، بەڵام ئەمڕۆ لە ڕێگەی ڕێکخراوەکەمانەوە تۆڵە دەکەینەوە و لە سایەی ڕێکخراوەکەماندا، زۆرێک لە کچە ئێزیدیەکانیشمان ڕزگار بوون.

 

گرنگی پەروەردەی خێزان

وەڵات جانۆ سەرنجی بۆ گرنگی پەروەردەی خێزانی بۆ منداڵان ڕاکێشا و وتی: بە قەدەغەکردن و هتد، خێزانەکان ناتوانن منداڵەکانیان بپارێزن، پێویستە خێزان پەروەردەیەکی باش بۆ منداڵان دابین بکات، لە هەمانکاتدا بە سەیرکردنی زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان کە لە زمانی تورکییەوە وەرگێڕدراون، منداڵەکانمان خراپتر دەبن، چونکە لە مێشکیاندا چەسپاوە، خۆکوشتن لەو زنجیرەیانە هەیە، و ئەمەش کاریگەری لەسەر گەنجانیش هەیە. کاتێک ناتوانن چارەسەری خۆیان بکەن، پەنا بۆ ئەو جۆرە شێوازانە دەبەن.

 

بانگەواز

وەڵات جانۆ، ئەندامی تاژێ هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە ڕابردوودا هەمیشە ژنان وەک بەرپرسی ماڵ و پەروەردەکردنی منداڵ سەیر دەکران، بەڵام دوای ئەوەی ئاگاداری بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوون، خۆیان ڕێکخست و پەروەردەیان وەرگرت  وتی: بانگەوازی من ئەوەیە کە هەموو ژنانی ئێزدی بۆ خۆیان بوەستن، خۆیان پەروەردە بکەن و خۆیان ڕێکبخەن بۆ ئەوەی بتوانن دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دژی ژنان و کۆمەڵگە بوەستنەوە.