ژنانی ئێزدی: دەمانەوێت ڕێبەر ئاپۆ لە شنگال ببینین! بەشی یەکەم

ژنانی ئێزدی دانیشتووی شاری شنگال لە نامەکانیاندا بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاماژەیان بەوەکرد، بە هاتنی شەڕڤانانی ئزادی بۆ شنگال، دەرفەتی ناسینی بیر و فەلسەفەی ڕێبەریان بۆ ڕەخساوە

گوڵستان عەزیز 

 

شنگال-لە چوارچێوەی کەمپەینی "دەمەوێت لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتن بکەم" ژنانی ئێزدی بە سەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" ماوەیەکە نامە بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەنووسن. لەو نامانەی کە نووسراون، داواکاری هاوبەشی ژنانی ئێزدی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە. دایە نەعیم بەدەل، دڵڤین شەمۆ، مامۆستا هێلین، سۆسین عوسمان، حەسرەت شنگالی و دەیان ژنی دیکەی ئێزدی نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد نووسیوە. هەندێک خۆیان نووسیویانە، هەندێکیان بۆیان نووسراوە، لە هەموو پیتەکاندا هەستی خۆشەویستی و حەسرەت و دڵسۆزی هەیە. ژنەکان لە نامەکانیاندا نیشانیان دا کە فریادڕەسەکەیان لەبیر نەکردووە و لەبیری ناکەن. ژنانی شنگالی دەیانەوێت لە چیای شنگال لە ناویاندا بێت.

 

"ڕێبەرەکەم هیوادارم بێیتە شنگال"

بینینی کەسێک مەرج نییە بۆ خۆشویستنی. زۆرێک لە ڕێبەرو قارەمانی کۆمەڵگەکان بەم شێوەیە خۆشەویست بوون. لە شەنگال کەم کەس هەیە چاوی بە ڕێبەری گەلی کورد کەوتبێت. دڵڤین شەمۆ یەکێکە لەوانەو وتی: سڵاو ڕێبەرەکەم ئێمە زۆر خۆشمان دەوێیت و دەمانەوێت ڕۆژێک ئازاد بیت و بێیتە لای ئێمە، نەک تەنها ژنانی ئێزدی، بەڵکو هەموو ژنانی جیهان بیری ئازادتیان ناسیوە.

 

خەونی دڵڤین ئەوەیە ڕۆژێک چاوی بە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێت و باسی ئازار و مەینەتیەکانی بکات. لە کۆتاییدا دەڵێت: ڕێبەرەکەم، هیوادارم ئازادیت و بێیت بۆ شنگال! چاوەڕێی تۆین.

 

"با پێت بڵێین چۆن خۆمان لە زۆر ئازار و نەخۆشی بەدەستی دوژمن ڕزگار کردووە"

سۆسین عوسمانیدەیەوێت لەڕێگەی نامەیەکەوە ئەو پێشکەوتنە دەرببڕێت کە ژنانی ئێزدی لە سایەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەدەستیان هێناوەو بەم قسانە حەسرەتی خۆی بۆ بینینی دەردەبڕێت: دەمانەوێت لە ڕووی جەستەییەوە ئازادیت ببینین و ڕۆژێک بێیتە سەر لوتکەی چیای شنگال، بەرزترین خاڵی چلمێران، دەتوانین پێت بڵێین کە چۆن خۆمان بە بیر و فەلسەفەی ئێوە پەروەردە کردووە و خۆمان لە زۆر ئازار و نەخۆشیی دەستی دوژمن ڕزگار کردووە، تامەزرۆی ڕۆژێک بتبینم. چونکە ئێمەی ژن لە سایەی بیرکردنەوەکانتانەوە خۆمان ناسی.

 

"ئێمە ئازادی خۆمان لە ئازادیی ئێوەدا دەبینین"

نەعیم بەدەل تەمەن ٥٥ ساڵ، دایکی ٥ منداڵە، یەکێکیان لە ڕیزەکانی گەریلادا شەهید بووە. دوای ئەو فەرمانە،  لە کەسایەتی تەڤگەردا ڕێبەری گەلی کوردی ناسیوەو دەڵێت: هیوادارم و باوەڕم وایە بارودۆخەکەتان باش بێت، سەرەتا دەمانەوێت ئێوە و هەموو زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن، بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسەیەی ئێوە دەستتان پێکردووە سەرکەوتوو بێت، ئێمە ئازادیی خۆمان لە ئازادیی ئێوەدا دەبینین، ئێمە دەزانین کە ئازادی ئێوە واتای ئازادی هەموو کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

 

"شانازی بە شەهیدبوونی کوڕە گەریلاکەم دەکەم"

لەلایەک لە سیاسەت دابڕاوە، دەزانێت دەیان هەزار زیندانی سیاسی لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا هەن، لە لایەکی دیکەوە دەیەوێت بۆخۆی قسە بکات و دەڵێت: بە هاتنی ئازادیخوازان بۆ شنگال، منیش وەک هەموو ئێزدییەکان دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا بیر و فەلسەفەی ئێوە بناسم، دوای ئەو فەرمانە، وەک بنەماڵەیەک لە کار و فەلسەفەدا جێگەی خۆمان گرتەوە هەوڵەکانم یەکێک لە کوڕەکانم لە ڕیزەکانی گەریلادا شەهید بوو، من شانازی بە شەهیدبوونی کوڕەکەمەوە دەکەم چونکە دەزانم کوڕەکەم وەک هاوڕێکانی خەباتی بۆ شەرەفی گەلەکەی کردووە و شەهید بووە.

"پەیامەکانتان بۆ ئێزدییەکان زۆر بەنرخن"

دایە نەعیم لە ساڵی ٢٠١٧ەوە بەشدارە لە کارەکانی ئەنجومەنی شنگال و لە ڕێگەی کار و هەوڵەکانییەوە هەوڵی ڕێکخستنی کۆمەڵگەی ئێزدی دەدات بۆ ئەوەی بتوانن لە پێناو خۆیاندا بوەستن و بەرگری لە خۆیان بکەن لە بەرامبەر فەرمانەکان.  دەڵێت: ئێمە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەم پرۆسەیە دەکەین کە ئێوە بە هەوڵێکی زۆرەوە دەستتان پێکردووە، دوای ساڵانێک لە وەرگرتنی زانیاری لە ئێوە و بیستنی دەنگتان و بینینی وێنەکەتان، جۆش خرۆش و مۆڕاڵێکی گەورەی لە ئێمەدا دروستکردووە، ئێمە بە خۆشحاڵیەوە ئەو سڵاوانە وەردەگرین کە لە هەموو کۆبوونەوەیەکدا بۆمان دەنێرن. پەیامەکانتان بۆ ئێزدییەکان زۆر بەنرخن.

 

‘تەنها ئەوانەی پەیڕەوی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، هاتنە بانگەوازی ئیزدیخان"

مامۆستا هێلین، کە ئێستا منداڵانی شنگال بە زمانەکەیان فێر دەکات، بانگەوازەکەی ئاراستەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان دەکات و دەڵێت: ئێمە وەک پێکهاتەی ئێزدی هەمیشە ملکەچی فەرمان بووین و هەمیشە قوربانیی دەسەڵاتە دەسەڵاتدارەکان بووین. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەرگیز نەمانتوانیوە بە ئازادی باوەڕ و کولتوورەکەمان بژین. ئێمەی کۆمەڵگەی ئێزدی لە هەموو بارودۆخێکدا بە چاوی کەم سەیر کراوین وسزا دراوین، لەسەر شێوازی ژیانمان. دوایین جار کە کەوتینە ژێر فەرمان و هەموو هێزەکانی شنگال هەڵاتن، وەک کوشتن و ڕفاندنی ژنان و مردنی منداڵان کە بووە هۆی ئازاری زۆر و ویژدانی مرۆڤایەتی، جارێکی دیکە ڕووبەڕووی لەناوچوون بووینەوە. تەنیا ئەوانەی بەرگری لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، هاتنە سەر بانگەوازی ئیزدیخان، ئەم قارەمانێتییە لە مێژووی ئێزدیخانداهەرگیز لەبیر ناکرێت، بە بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ، ئێزدیخان دەگاتە ئازادی خۆی.

 

"بە بیرکردنەوە و فەلسەفەی ئێوە، ئەمڕۆ جیهان ڕووناک بووەتەوە"

مامۆستا هێلینیش دەیەوێت بیبینێت و دەڵێت: دەمەوێت ڕێبەر ئاپۆ ببینم، ئەو شاخەی کە بووەتە بەربەست لە بەردەم فەرمانەکان لە شنگال، سوپاسی دەکەم بۆ ئەو قارەمانانەی کۆمەڵگەکەمانیان لە لەناوچوون ڕزگار کرد، ئەو بیرکردنەوە و ئیرادەیان پێداین کە ئەمڕۆ بتوانین بە هێزی خۆمان خۆمان و کۆمەڵگەکەمان بپارێزین. سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ، ڕێبەری ئازادی هەموو مرۆڤایەتی.

 

مام، وشەیەکی ئاسایی نییە بۆ پێکهاتەی ئێزدی. هەروەها چەندین جار بەو کەسانە دەوترێت کە قەدری دەزانن. حەسرەت شەنگالی دەڵێت: تۆ مامی کۆمەڵگەی نەتەوەیی، بە بیرکردنەوە و فەلسەفەی ئێوە ئەمڕۆ دونیا گەشاوە بووە، شەومان بووە بە ڕۆژ، بە ئامادەبوونی ئێوە، ئەمڕۆ دەژین، شانازیتان پێوە دەکەین، ئێوە بوونێکتان لە هیچەوە دروست کرد، ئەو ئیرادەیەی کە پێتان بەخشیوین، ئەمڕۆ خۆمان بەڕێوە دەبەین، خۆمان دەپارێزین. ئێمە بە زمانی خۆمان دەخوێنین و کولتوور و مێژووی خۆمان دەزانین.

 

ئارین ئازادیش منداڵی شنگالە و لە نامەکەیدا هەستەکانی لەگەڵ خەیاڵی خۆی تێکەڵ کردووە و نووسیویەتی: هەی مامی میللەتی ستەملێکراو، لە خەودا دەهاتیتە سەر لوتکەی چیای شنگال، نەمدەویست لەو خەونە بەئاگا بێم، تۆ دروستکەری ئیرادەی مرۆڤی ئازادیت، تۆ ڕووناکی ڕۆژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیت، هیوادارین لە زووترین کاتدا وەک دەروێشێک لە نێوماندا بتبینین.

 

ئەم هەڵمەتەی نووسینی نامە لەلایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "TAJÊ" لە ساڵی ٢٠٢٥ دەستی پێکردووە و تا ئێستا سەدان ژن نامەیان نووسیوە.