ژنانی ئێزدی: بەرفین نورهەق مامۆستای بیری ئازادی بوو

ژنانی ئێزدی باسیان لە فەرماندار بەرفین نورهەق کرد و ڕایانگەیاند کە بە ئازایەتی و دڵسۆزی خۆی وەک فەرماندەیەکی پێشەنگ لە چیای شنگال بەشدارییەکی گەورەی کردووە.

فەراشین مەرڤان

 

شنگال-فەرماندارو شۆڕشگێڕ بەرفین نورهەق "هانم دەمیر" کە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە گارەی نەمر کۆچی دوایی کرد، لە چوار پارچەی کوردستان و جیهان یادی دەکرێتەوە، یەکێک لەو شوێنانە شنگالە. دایکانی ئێزدی باسیان لە خەبات و کاری بەرفین نورهەق کرد، کە لە ساڵی ٢٠١٤دا کاتێک فەرمان لەسەر شنگال کرا، لەگەڵ هاتنی شەڕڤانان چاوی بە ژنانی ئێزیی کەوت.

 

بەرفێ ئیلیاس، ئەندامی دەزگای بنەماڵەی شەهیدان  باسی لە ئاشنابوونی خۆی لەگەڵ بەرفین نورهەق کرد و وتی: لە ساڵی ٢٠١٥ هەڤاڵ بەرفینم ناسی، هەڤاڵ بەرفین لە سەختترین ساتەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی و ژنانی ئێزدی لەگەڵمان بوو، منداڵەکانی ئێمەی پەروەردە کرد، خەڵک پێیان وابوو کە ئەویش منداڵی ئەم خاکە بووە.

 

"ئەو فەرماندە و مامۆستای کچە ئێزدیەکانمان بووە"

بەرفێ ئیلیاس باسی لەوەشکرد، بەرفین نورهەق بووە هێزێک بۆ خەبات بۆ گەنجان و ژنانی ئێزیی و بەم قسانە هەستی خۆی دەربڕی و وتی: ئەو فەرماندە و مامۆستای کچە ئێزدییەکانمان بووە، هەم ڕێکخەری جەنگ بووە و هەم مامۆستا بووە، هەروەها نزیکایەتییەکەی پەروەردەکارێک بووە بۆ ئێمەی دایکانی ئێزدی، بە ڕۆح و دڵێکی پاک لە شاخەکانی شنگال هێزێک بوو بۆ ئێمە، بە تایبەت بۆ منداڵەکانمان ئەمە لە چاوی ئومێدبەخشدا دیار بوو ئێمە لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەدا بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆمان ناسی، لە سایەی هەڤاڵ بەرفین و هاوڕێکانیدا، ئەمڕۆ ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی، بەردەوامین لە سەر خاکی شنگال، بۆ ئێمەی ژنانی ئێزدی، ئەوان بوونە پارێزەری کولتوورەکەمان.

 

"تا کۆتایی میراسیان دەپارێزین"

لە کۆتایی قسەکانیدا، بەرفێ ئیلیاس ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لە سایەی ماندووبوون و هێزی خۆیانەوە خۆیان وەک ژن ناساندووە و وتی: ئەمڕۆ ئەگەر هێزی ژنانی ئێزدی لە کۆمەڵگەی ئێزدیدا سەریهەڵداوە، هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ ماندووبوونی هەڤاڵ بەرفین و هاوڕێ شەهیدەکانی کە بۆ ئێمە کاریان کردووە، تەڤگەری ئازادی ژنان چەندین شەهیدی لەسەر ئەم خاکە داوە، ئەو شەهیدانە میراسی خۆیان بە ئێمە سپاردووە، ئەمڕۆش هەوڵی پاراستنی میراسی ئەو شەهیدانە دەدەین، ئەگەر دوژمن دەست بەسەر شنگالدا بگرێت، ئێمە تا کۆتایی خەباتمان بەهێزتر دەکەین، گرنگترین شت پاراستنی کاری هەڤاڵ بەرفین و هەڤاڵانێتی.

 

"شەهید بەرفین لە سەختترین ڕۆژەکاندا لە تەنیشت ژنانی ئێیدی وەستا’

زۆزان سیمۆ، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی باسی لە ئاشنابوونی خۆی لەگەڵ بەرفین نورهەق کرد و ڕایگەیاند، کاتێک شەڕڤانان بە هانای شەنگال و ژنە ئێزدییەکانەوە هاتن، سەرسام بوون و هێزی خۆیان لەناویاندا ناسیەوە. زۆزان سیمۆ هەستی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: هەڤاڵ بەرفین لە شنگال کارێکی گەورەی کرد، کاتێک فەرمان کرا کچە ئێزدیەکان لە چنگی داعش بوون، هەڤاڵ بەرفین و هەڤاڵەکانی بە هاواری شنگال و ژنانی ئێزدی هاتن، ئەو هەڤاڵانە هەوڵێکی زۆریان بۆ ژنە ئێزدیەکان دا، هەڤاڵ بەرفین لە شنگال سات بە سات شەڕی کرد، ئەمڕۆش شوێنپێی هەڤاڵ بەرفین دەکەیون بە هەمان شێوە ئەمڕۆ گەنجانی ئێزیدیمان، بە پاراستنی خاکی شنگال و پاراستننی کارەکانی هەڤاڵ بەرفین و ئەو شەهیدانەش دەپارێزن کە هەوڵێکی باوەڕپێنەکراویان لە شنگال داو خاکەکەیان پاراست، شەهید بەرفین لە شنگال کارێکی گەورەی کرد، ئێمە لە ڕێگەی ئەوانەوە هێزی خۆمان ناسی.

 

"بیری ڕێبەر ئاپۆمان لەوانەوە ناسی"

زۆزان سیمۆ ئاماژەی بەوەدا کە تا کۆتایی پەیڕەوی لە بیری ڕێبەر ئاپۆو ڕەنجی آشەهیدان دەکەن وتی: بیری ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی بە ئێمەی ژنانی ئێزدی ناساند، وەک ژنانی ئێزدی هەرگیز ڕەنج و قوربانیدانی هەڤاڵ بەرفین و هەڤاڵەکانی لەبیر ناکەین، ئێمە تا کۆتایی بە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی هەوڵەکانیان. سەدان ژن و پیاوی گەنجی ئێزدی ئەمڕۆش شوێنپێی هەڤاڵ بەرفین و هەڤاڵانی شەهیدی دەگرن و پشتیوانی لەو هەوڵانە دەکەن کە بۆ شەنگال دایانناوە. ئەگەر ئەو هەڤاڵانە نەبوایە ئێمە ئەمڕۆ لێرە کۆنەدەبوونینەوە خەبات بکەین، وەک پێکهاتەیەکی ئێزدی، بەڕاستی هەستی چەوساندنەوە بەرامبەر بە ژنان هەبوو، بەڵام هەوڵی هەڤاڵ بەرفین و هەڤاڵانی ڕێگەی پێداین بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بناسین و ئەمڕۆش درێژە بە خەبات بۆ ئازادیی ژنان بدەین. وەک ژنانی ئێزدی خەون و خواستەکانی هەڤاڵانی شەهیدمان بۆ ئازادی ژن تەواو دەکەین و سەرکەوتن بەدەستدەهێنین. هەرکاتێک دێینە سەر شەهیدبوون، هەروەک چۆن پاڵپشتی شەهیدەکانمان دەکەین، پاڵپشتی ئەو تێکۆشەرە شەهیدانەش دەکەین کە لە شنگال ڕەنجیان دا.

 

"ئەوان منداڵی ئەم خاکەن"

زۆزان سیمۆ ئاماژەی بەوەدا کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەو تێکۆشەرانە و منداڵەکانیاندا نییە و لە کۆتایی هەڵسەنگاندنەکەیدا وتی: ئەوان گیانی خۆیان لە پێناو ئازادی و پاراستنی ئەم خاکەدا بەخشی، ئەوان منداڵی ئەم خاکەن، ئێمە وەک پێکهاتەی ئێزدی بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین، ئێمە هەرگیز کاری ئەو ژنە خەباتکارانە لەبیر ناکەین و ڕۆژانە خەباتمان زیاتر دەکەین، ئێمە بەرهەمی ئەو بیرۆکەیەین کە تەڤگەری ئازادی ژنانە جارێکی تر سەرەخۆشی خۆمان بۆ کەسوکاری شەهیدان دەردەبڕین،  ئەوەندەی خاک و کولتوورەکەمان دەپارێزین، پێویستە ئەو خەباتکارانەش بپارێزین کە بۆ شنگال ڕەنجیان دا.