ژنانی یەمەن بە دروستکردنی دیوار سەرنجیان ڕاکێشایە سەر توندوتیژی

ژنانی یەمەن لە چوارچێوەی چالاکی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، دیواریان کێشاو چالاکییەکە لە بەرژەوەندی زۆری ژنانی یەمەنە کە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ژنانی یەمەن لە چوارچێوەی چالاکی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، دیواریان کێشاو چالاکییەکە لە بەرژەوەندی زۆری ژنانی یەمەنە کە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

نور سوریب

یەمەن - ژنانی یەمەن لە چوارچێوەی ١٦ ڕۆژ چالاکی دژ بە توندوتیژی دیوارێکیان لە شاری مەریب کێشاوە بۆ ئەوەی ژنان هەست بە باشی بکەن، لە نێو ٦٠ ژنی بەشداربووی ئەو چالکییەدا، ژنانی پێشوو هەبوون کە توندوتیژییان بەرامبەر کرابوو توانیویانە خۆیان لە توندوتیژی پیاوان ڕزگار بکەن، چالاکییەکان بۆ باشترکردنی ژیانی ئەو ژنانەی کە لەلایەن دەزگای پاراستنی مافەکانی مرۆڤی یەمەنەوە ڕێکخراوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

هەیفا ئەلئحسامی، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکە وتی: "چالاکیەکانمان بۆ باشترکردنی عەقڵییەتی ژنان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت ئەم بۆنەیە بە مەبەستی دابینکردنی پاڵپشتی دەروونییە بۆ ئەو ژنانەی کە لە توندوتیژی سێکسی ڕزگاریان بووە و لە لایەن سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کۆتایی پێ دەهێندرێن، ژمارەیەک لەو ژنانەی بەشدارییان کردووە ڕزگاربووانی توندوتیژی بوون کە خانوویەکی پارێزراویان بۆ دابینکرابوو بۆ پاراستن و چاودێریکردنیان و هەروەها بەهێزکردنی دارایی هەندێک لەو ژنانە کە بژێوی ژیانیان لەگەڵ پیشەکانیان دروست دەکات، هەندێکیان سەربەخۆ دەبن و لە ڕووی ئابوورییەوە پشت بە هێزی خۆیان دەبەستن، هەندێکی تریش هێشتا لە ماڵێکی پارێزراودان، هەروەها بەشدارن لە بەرنامەکانی پشتگیری تەندروستی دەروونی و هەڵمەتی ١٦ڕۆژە دژی توندوتیژی سێکسی".