ژنانی ئەفریقای باکوور و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادییان شەرمەزار کرد
ڕێپێوانی جیهانی ژنانی ئەفریقای باکوور و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادییان شەرمەزار کرد ڕایانگەیاند، با پێکەوە لە دژی سیاسەتەکانی لەناوبردن تێبکۆشین و لە دژی ستەم بوەستینەوە.
ناوەندی هەواڵ
لە دژی لە بڕیاری لە سێدارەدانی وریشە مورادی، ڕێپێوانی جیهانی ژنان- دەیەکە لە ئەفریقای باکوور و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە سەرەتای ڕاگەیەندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوەکرد، لە ساتێکی مێژوویدا کە لە کوردستان و ئێراندا بە شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا تێپەڕ دەبێت، جارێکی دیکە پشتگیری خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ بەرخۆدانی ژنان لە هەرکوێ بێت.
باسیان لەوەشکردوە، لەو وڵاتانەدا توندوتیژی دژ بە ژنان نەک بە تەنها ئامرازێکی فشارکردنە، سیاسەتێکی چەوساندنەوەیە کە خواستەکانی ئازادی و دادپەروەری سەرکوت دەکات و خواستێتی دەستبەسەر ئیرادەی گەلدا بگرێت، دۆخی وریشە مورادی بابەتێکی کەسی نیە بەڵکو بە ئامانجگرتنی ئیرادەی ئەو ژنانەیە کە دژی دەسەڵاتداری لە بەرخۆداندان.
سەبارەت بە وریشە مورادی ڕایانگەیاند، ئاشکرایە وریشە مورادی چالاکوانێکی بوێرە، دەوڵەتی ئێران وی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ڕژێمەكەی دەبینێت.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەداشدا دەڵێن: بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان لە هەر جێگەیەک بێت لە دژی هەموو کەسێک کە خواستی بێدەنگکردنی ژنانی هەیە درێژە بە تێکۆشانمان بدەین، بە “ژن، ژیان، ئازادی”ییەوە پێکەوە لەدژی سیاسەتەکانی لەنابردنی تێبکۆشین و لە دژی ستەم بوەستینەوە.