ژنانی ئەفغانی لە چالاکیدان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان

ژنانی ئەفغانی دژی دەسەڵاتی تاڵیبان لە پارکی شەهر ئەلنیڤ-ی کابول گردبوونەوە و بۆ مافەکانیان چالاکیان کرد.

کابول

 

ژنانی ئەفغانی لە پارکی شەهر ئەلنیڤ-ی کابول گردبوونەوە و داوایان کرد ژنان لەپێناو مافەکانیان هەڵوێست بنوێنن، کە لە ١٥ی ئاب و داگیرکارکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە مافی خوێندن و کار و کۆمەڵگەیی بوونیان لێ زەوتکرا، ژنان پانکارتی "بۆچی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بێدەنگە، دەنگی ژنانی ئەفغانستان نابیست"، "مافی ژنانی ئەفغانستان بپارێزن"یان بەرز کردەوە.

 

"گوێ لە ژنان بگرن"

ژنانی چالاکوان ئاماژەیان بەوەدا کە تاڵیبان وتوویەتی نابێت ژنان بچنە سەر کار، بەڵام گوێ نادەن بەو بانگەوازییانە، چالاکوان شوکریە سادات، ئاماژەی بەوەدا: ئەوەی ئەمڕۆ تاڵیبان دەیڵێت وەک دیدێکی گشتی هاوڵاتیان نابینرێت، ئەگەر تاڵیبان بەردەوام بێت لە لۆژیکی بێزارکەر، ئەوا شکست دەهێنێت. با گوێ لە ژنان بگرن".

 

ت.پ