ژنانی ئەفغانی هەرگیز ڕادەست بە ڕژێمی تاڵیبان نەبوون

لەو کاتەوەی کە تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرتووە، ژنانی چالاکوانیان کوشتووە و هەموو جۆرە سیاسەتی ستەمیان لە دژی ژنان جێبەجێ کردووە سەرەڕای هەموو جۆرە سیاسەتێکی تۆقاندن، ژنانی ئەفغانی بەردەوامن لە بەرخۆدان، سێلای غەفار، وتەبێژی پارتی هاوخەمی ئەفغانستان "SPA " دەڵێت: "ژنانی ئەفغانی هەرگیز سەر بۆ رژێمی تاڵیبان نەوی ناکەن، گروپە کۆنەپەرستەکانی وەک تاڵیبان ناتوانن دەنگی ژنانی ئەفغان کپ بکەن، کاتێک ستەم دەکرێت، بەرخۆدانیش هەیە".

لەو کاتەوەی کە تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرتووە، ژنانی چالاکوانیان کوشتووە و هەموو جۆرە سیاسەتی ستەمیان لە دژی ژنان جێبەجێ کردووە سەرەڕای هەموو جۆرە سیاسەتێکی تۆقاندن، ژنانی ئەفغانی بەردەوامن لە بەرخۆدان، سێلای غەفار، وتەبێژی پارتی هاوخەمی ئەفغانستان "SPA " دەڵێت: "ژنانی ئەفغانی هەرگیز سەر بۆ رژێمی تاڵیبان نەوی ناکەن، گروپە کۆنەپەرستەکانی وەک تاڵیبان ناتوانن دەنگی ژنانی ئەفغان کپ بکەن، کاتێک ستەم دەکرێت، بەرخۆدانیش هەیە".

 

سەمیرە سەڵاواتی

ناوەندی هەواڵ - لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ژنانی ئەفغانی بە کابوسێک خەبەریان بوەوە کە پێیان وابوو ٢٠ ساڵ پێش ئێستا بەجێیان هێشتووە سەرەڕای راگەیاندنە جەماوەرییە مامناوەندەکانی تاڵیبان لەوەتەی دەسەڵات دەستی بەسەردا گیراوە، بەڵام ژنانی ئەفغانی لە مافەکانیان بۆ پەروەردە و کارکردن و بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بێبەشکراون، ژنانی ئەفغانی بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە کرداری تاڵیبان ڕژانە سەر شەقامەکان و ڕەخنە لە بێدەنگی جیهان دەگرن، ئەوان هەرکاتێک بڕژێنە سەر شەقامەکان توندوتیژی و هێرشی هێزەکانی تاڵیبانیان لێکراوە، چالاکوانانی ژن دەکوژرێن بەڵام هیچ کەسێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەی سەر ژنان لە ئەستۆ ناگێرێت  ئێمە لەگەڵ سێلای غەفار، وتەبێژی پارتی هاوخەمی ئەفغانستان  سەبارەت بە بارودۆخی ژنانی ئەفغانی دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر وڵاتدا گرت، قسەمان کرد.

 

"توندوتیژی دژی ژنان زیاتر دەبێت"

سێلای غەفار سەرەتا سڵاوی خۆی ئاراستەی هەموو ژنانی شۆڕشگێڕ کرد، کە بۆ ئازادی ژنان لە سەرتاسەری جیهان دەجەنگن وتیشی: "هەموو کەس دەیانزانی و کرداری تاڵیبانیان بینیوە تەنانەت پێش کوشتنی چوار ژنە چالاکوانی ئەفغانی، ژنان یەکەم قوربانی ئەو قەدەغەکاریانە بوون ژنان بێبەش بوون لە هێزی کار ئەوان لە بانک و قوتابخانە و فەرمانگەکان لە کارکردن قەدەغە کران، ژنان و کچان لە چوونە قوتابخانە قەدەغە کران بێشک توندوتیژی دژ بە ژنان زیادی کردووە ئێمە دەزانین کە تا ئێستا لە هەندێک پارێزگادا قامچی دژی ژنان بە شێوەیەکی بەرفراوان کاری پێ دەکرێت من سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی خانەوادەی ئەو ژنانە دەکەم کە لە مازار-ی شارف کوژراون، ئێمە بەردەوامین لە وەرگرتنی ڕاپۆرت سەبارەت بە هێرشەکانی سەر ژنان و چالاکوانانی ژنان لە سەرانسەری وڵات لە کۆتاییشدا لە زیندانی ژنانی هەرات ژنێکی ڕێگەپێدراو کوژرا ئەم جۆرە کوشتنانە بە ڕوونی نیشانمان دەدەن کە هیچ گۆڕانکارییەک لە ئایدۆلۆژیا و پراکتیکی تاڵیباندا لە دژی ژنان بەدی نایەت".

 

 

"ئەوان ئایدۆلۆژیای بەدگومانیان هەیە"

سێلای وتیشی: "دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئەو وڵاتەدا گرت، لێبوردنێکی گشتیان بۆ کرێکارانی حکومەتی لە سەرتاسەری ئەفغانستان ڕاگەیاند و داوای لە ژنان کرد کە بچنە ناو حکومەتەکەیەوە، لێبوردنێکی گشتیان ڕاگەیاند بۆ شاردنەوەی ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان لە ساڵانی نەوەدەکاندا کە تاڵیبان لە دەسەڵاتدا بوون، مومارەسەی تەمەنی مامناوەندیان سەپاند و هێشتاش ئەم ئایدیۆلۆژیا بەدگومانەیان هەیە، تەنانەت ئەمڕۆ دەبینین کە هەوڵ دەدەن خۆیان لە هەموو ئەو کوشتنانەی کە بەرامبەر بە ژنان ئەنجامیان داوە دەربکەن، هەوڵ بدەن خۆیان بێ تاوان نیشان بدەن ئەوان وەک ئەوەی کە هیچ لە دژی ژنان نەکەن ڕەفتار دەکەن ئەوان دەڵێن بکوژەکان دەدۆزنەوە و سزایان دەدەن بەڵام هەموو کەس دەزانێت کە هەموو ئەمانە درۆن".

 

"ناڕەزایی ژنانی قارەمان تاڵیبان دەترسێنێ"

سێلای غەفار، جەختی لەوە کردەوە کە تاڵیبان دوژمنی ژنانن، لە بەردەوامیی قسەکانیدا وتی: "گومان لەوەدا نییە کە تاڵیبان دوژمنی ژمارە یەکی ژنانن و لە هێز و توانای ژنان دەترسن دەبینین چۆن هەوڵ دەدەن ڕێگری لە تێکۆشانی ژنان بکەن کاتێک تاڵیبان دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت لەو وڵاتەدا، ژنان لە بەرەکانی خۆپیشاندانەکانی دژی تاڵیبان بوون و هێشتا لە بەرەکانی پێشەوەدان ئەوان هەوڵ دەدەن ڕێگری لە خۆپیشاندانەکانی ژنان بکەن هێرش دەکەنە سەر خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسان کە ڕووماڵی خۆپیشاندانەکان دەکەن ئەوان ئەم کارە دەکەن چونکە دەیانەوێت دەنگی ژنان کپ بکەن هەوڵ دەدەن لە دژی ژنان بناسێنن و بیانکوژن، ناڕەزایی ژنانی قارەمان تاڵیبان دەترسێنێ".

 

"ژن هەرگیز بێدەنگ نابێت"

سێلای غەفار، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە تاڵیبان هەوڵ دەدات بە کوشتن و هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی چالاکوانانی ژن، کەشێکی ترس لە وڵات دروست بکات، وتی: "دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت کە تاڵیبان دەیانەوێت هەموو خەڵک لەم کەش و هەوایەدا بژین چونکە بە بڕوای ئەو بزووتنەوەیەی ژنان ڕۆژێک بڵاودەبێتەوە و کاریگەری لەسەر هەموو خەڵکی جیهان دەبێت، هێزەکانی تاڵیبان دەیانەوێت کۆنترۆڵی گەلی ئەفغانستان بکەن بۆ ئەوەی گەل لەبەرامبەر ئەو چەوسانەوەیە بێدەنگ بێت، پێویستە تاڵیبان هەمیشە بیریان بێت کە ژنانی ئەفغانی هەرگیز بێدەنگ نابن و هەمیشە مافەکانیان دەپارێزن".