ژنانی ئەفغانستان: تا دادپەروەری پێکنەیەت، دەست لە تێکۆشان بەرنادەین
تەڤگەری ژنان بۆ ئازادی لێدوانێکی سەبارەت بە سێیەم ساڵیادی دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تا دادپەروەری پێکنەیەت دەست لە تێکۆشان بەرنادەن.
ناوەندی هەواڵ
تاڵیبان لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ دەستی بەسەر ئیدارەی ئەفغانستاندا گرت، یەکەم کاریتاڵیبان وێرانکردنی هەموو بوارەکانی ژنان بوو، سێ ساڵ بەسەر گۆڕینی ئیدارەی ئەفغانستان تێدەپەڕێت، تۆڕی بەشداری ژنانی ئەفغانستان لە سیاسەت و ئەندامانی تەڤگەری ئازادی ژنان لە ١٠ی ئاب چالاکییەکیان بەمەبەستی شەرمەزار کردنی کردەوەکانی تاڵیبان ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا کە لەلایەن تۆڕی بەشداری ژنانی ئەفغانستان لە سیاسەتدا ڕێکخرابوو، ئەو ژنانە دروشمی "١٥ی ئاب، هاتنی تاڵیبان ڕۆژێکی ڕەشە لە مێژووی ئەفغانستان"یان هەڵگرتبوو، داوای هەستیارییان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کردو ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی سێ لە ساڵی ڕابردوودا ژنانی ئەفغانی لە هەموو ماف و ئازادییە سەرەتاییەکانیان بێبەش کراون.
"دەست لە تێکۆشان بەرنادەین"
تەڤگەری ژنان بۆ ئازادی لە هەژماری دیجیتاڵی میدیایی خۆیان وێنە و ڤیدیۆی ناڕەزایەتییەکانیان بڵاوکردەوەو لە بەیاننامەیەکدا بانگەوازی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردو وتی: ئێمە حکومەتێکمان دەوێت کە ژنان بە تەنیا جێ نەهێڵێت، باوەڕی بە یەکسانی ژن و پیاو هەبێت، دەمانەوێت چارەسەرێک بۆ کێشەکانی ئێستای ئەفغانستان بدۆزنەوە، لە سەرەتاوە تا دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ هەموو بەشەکانی ئەفغانستان جێبەجێ نەکرێت، دەست لە تێکۆشان بەرنادەین.
لە بەیاننامەکەدا تیشک خراوەتەسەر ئەو کێشە زۆرانە کە خەڵکی ئەفغانستان تێیدا دەژین و وترا: ئەمڕۆ خەڵکی ئەفغانستان ڕووبەڕووی هەژاری و بێکاری و توندوتیژیی سیستماتیک بوونەتەوە کە تەشەنەی سەندووە و فشارێک کە پێشتر نەبینراوە، لە سێیەمین ساڵیادی ئەفغانستان نزیک دەبێتەوە، لە بەرامبەر جیاکاری و ستەم و دوورخستنەوەی تەواوەتی ژنان تێدەکۆشین، ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ژنان دەمانەوێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان تاڵیبان بناسن.