ژنانی ئامەد: ناتوانین بژێوی ژیانی خۆمان دابین بکەین

ژنانی ئامەد بە وتنی "ئێمە ناتوانین بژێوی ژیان دابین بکەین" قەیرانی ئابورییان شەرمەزار کرد و داوای تێکۆشانیان کرد بۆ گۆڕینی ئەم دۆخە ئەو ژنانە وتیان کە "دەبێت سیستمی ئێستا بگۆڕدرێت" و رایانگەیاند، کە لە هەموو ناوچەیەکدا دەنگی خۆیان بەرزدەکەنەوە.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵۆ

ئامەد - قوڵبوونەوەی قەیرانی ئابووری لە تورکیا خەڵکی هێناوەتە سەر شەقامەکان، ئەو هاوڵاتیانەی لە زۆربەی شارەکانی وڵات نیشتەجێن داوایان لە حکومەت کردووە کە بەهۆی ئەو قەیرانەوە دەست لەکاربکێشێتەوە، ئەو کرێکارانەی کە کاردانەوەیان بەرامبەر پڕۆسەکە هەبووە وتیان: "ناتوانین بژێوی ژیان دابین بکەین" بانگی هەمووانی کرد کە لە دژی سیاسەتەکانی قەیران تێبکۆشن.

 

"من گەنجم بەڵام هیچ خەونێکم نییە"

گوربەت بایکوشاک، خوێندکار لە ئامەد، کە بەشداری چالاکی لە دژی قەیراندا کردووە، ڕایگەیاند، کە مرۆڤ ناتوانێت نە بۆ ئەمڕۆ یان سبەینێ لە تورکیا خەون دروست بکات، بۆیە وەک خوێندکار و گەنجێک دەستبەرداری خەونەکانی بووە، وتی: "ئێمە چیتر ناتوانین لەبەردەم ئەم سیستمەدا بوەستین و ئێمە ئەم سیستەمەمان ناوێت هەندێک شت دەبێ بگۆڕن. پێویستە هەموو کرێکاران دژی ئەو سیاسەتانە و دژی ئەم قەیرانە تێبکۆشن حکومەت مافی ئەوەی نییە ئێمە لەم بوارەدا نائومێد بکات".

 

"خەڵک هەژارتر بووە"

گۆنول ئۆزێر سەرۆکی ئامەدی "جەهەپە" ڕایگەیاند کە ئەوانەی دۆلار و یۆرۆیان هەیە باوەڕیان بەوە نییە کە قەیران هەیە و ئاماژەی بەوەدا کە خەڵکی هەژار لەو وڵاتەدا بەرەو خراپتر دەڕوات، وتی: "خەڵک گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی کە ناتوانن ئارد و شەکر بکڕن و دۆخەکە پێی دەوترێت چەقۆکە گەیشتووەتە ئێسک".

 

"پێکەوە تێدەکۆشین"

گۆنول ئۆزێر داوای هەڵبژاردنی بەپەلەی کرد و قسەکانی بەم شێوەیە کۆتایی پێهێنا:"جێگرانی ئاکەپە دەڵێن " نابێت خەڵک دوو کیلۆ گۆشت بکرێت، پێویستە مانگانە نیو کیلۆ گۆشت بکرێت" ئەمە چارەسەری حکومەتە بۆ قەیرانەکە کاتێک هاوڵاتیان برسی دەبن، کێشەکە بۆ هاوڵاتیان دەبێت نەک بۆ ئەوان، ئیتر مرۆڤ ناتوانێت بوەستێت،  ئێمە لە کۆتا خاڵداین. ئێمە وەک حزبێک دەڵێین ' هەڵبژاردنی خێرا' بۆیە لە ٤ی کانوونی یەکەم هەڵبژاردن لە مێرسین دەست پێدەکەین با خەڵک هیواکانیان لە دەست نەدەن پێکەوە دەجەنگین ئێمە بە شێوەیەکی دیموکراسیانە دەیاننێرین بۆ ڕاپرسییەکان با گەنجان هیوا لە دەست نەدەن ئێمە جارێکی تر لە ئاشتی و ئارامیدا دەژین".