ژنانی عومان داوای "هاوبەشی یەکسان" دەکەن
ڕێژەی جیابوونەوەی هاوژینان لە کەنداو زیاد دەکات و ژنانیش داوای "هاوبەشی یەکسان" دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
زیاتر لە سێ هەژار جیابوونەوەی هاوژین لە ساڵی ٢٠٢١ لە کەنداو تۆمارکراون، ئەمەش بەرزبوونەوەی ١٢٪ یە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠، لەگەڵ ئەوەشدا ژنانی عومان بە دەرفەتێکی باشتری پەروەردە و کاری باشەوە، ئێستا زیاتر لە جاران بەرەنگاری نەریت و لێپرسینەوە لە هاوسەرگیری بە داواکردنی هاوبەشی ژیانی یەکسان دەکەن.
هاوکات داتاکانی حکومەت ئاماژە بەوەدەکەن کە ئێستا ژنانی عومان بەراورد بە ١٠ ساڵی ڕابردوو، زیاتر بە دوای جیابوونەوەدان، واتە بەهۆی نایەکسانییەوە خۆیان داوای جیابوونەوە دەکەن.
لە وڵاتێکدا کە بەها تەقلیدییەکان خێرا دەگۆڕێن، ئامارەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، ساڵی ڕابردوو ٦٧٪ی هەموو جیابوونەوەکان لە لایەن ژنانەوە دەستیپێکراوە.
بۆ فاتمە ئەلحمادی تەمەن ٣٦ ساڵ، ئەگەر هاوژینەکەی کۆنترۆڵی هەموو بوارەکانی ژیانی هاوژینی بکات هێڵێکی سنوری هەیە، ئەو لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لە هاوژینی هەشت ساڵەی خۆی پەشیمان بووەوە و داوای جیابوونەوەی کرد.
فاتمە بۆ سایتی جەزیرە قسەی کرد و وتی: "هاوسەرگیری وابڕیارە هاوبەشییەکی یەکسان بێت کە ژن و پیاوەکە پێکەوە ژیانی خۆیان پلان دەکەن، ئەگەر پیاوەکە هەموو مەرجەکانی لەسەر ژیانت بسەپێنێت، ناچارت دەکات کە بڕیاری جیابوونەوە بدەیت".
ئایشە ئەلڕیامی ڕوونیکردەوە کە هاوسەرگیرییە دوو ساڵییەکەی "ئەشکەنجە" بووە و بڕیاری داوە لێی دووربکەوێتەوە، وتی: "من کۆتاییم بە هاوسەرگیریەکەم هێنا لە مانگی ڕابردوو تەنها دوو ساڵ دوای ئەوەی هاوسەرگیریمان کرد. بۆچی؟ چونکە من زۆر ئەشکەنجە درام، من پێویستم بە مۆڵەت بوو لە هاوژینەکەم تەنانەت ئەگەر پێویست بکات بچم بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری هاوڕێیەک. بۆچی دەبێت خۆم بخەمە بەر ئەو ئەشکەنجەیە؟ من زۆر زیاتر لە ئەو پەیدا دەکەم و ئەتوانم بە سەربەخۆیی بژیم و پێویستم بە پیاوێک نییە کە بۆم دابین بکات".
هەندێک لە پیاوانی عومان دان بەوەدا نانێن کە هاوسەرگیری دەبێت لەسەر بنەمای هاوبەشی یەکسان بێت، ڕاوێژکارانی هاوسەرگیری دەڵێن کە لە ئێستادا هاوسەرگیری کردن بە ڕێژەیەکی زۆر دەبێتە مەیدانی جەنگ.