ژنانی وڵاتانی جیاجیا داوا دەکەن وەزارەتی دادی تورکیا ڕێگە بە سەردانی ڕێبەر ئۆجالان بدات
تەڤگەری ژنانی "ئەبیا یەلا" نامەیەکی بۆ وەزارەتی دادی تورکیا بەناونیشانی "دەمانەوێت سەردانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەین" ناردووە، داوا دەکەن ڕێگە بدرێت شاندەکانی ژنان کە نوێنەرایەتی گەل و کولتوورە جۆراوجۆرەکان دەکەن سەردانی ڕێبەر بکەن.

ناوەندی هەواڵ
تەڤگەری ژنانی "ئەبیا یەلا" نامەیەکی بۆ وەزارەتی دادی تورکیا بەناونیشانی "دەمانەوێت سەردانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەین" ناردووە، واژۆکارانی نامەکە جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوامی زیندانیکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سووکایەتیکردنە بە ئاسۆی ڕاستی بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە بەشێکی ناوەکی دیموکراتی و ئاشتی جیهانییە، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە زلهێزە جیهانییەکان بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم دەڕۆن.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەیاندا بەناونیشانی "دەمانەوێت سەردانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەین"، یەڤگەری ژنانی "ئابیا یالا" لە ڕێگەی نامەیەکەوە داواکارییەکی فەرمی پێشکەش بە وەزارەتی دادی تورکیا کرد و داوای مۆڵەتی گەشتکردنیان بۆ دوورگەی ئیمرالی کرد بۆ سەردانیکردنی، سەد ژن لەوان چالاکوان و ژنانی ڕەسەن و نوێنەری گروپی ژنان لە وڵاتانی وەک ئەرجەنتین، گواتیمالا، بۆلیڤیا، تشیلی، فەرەنسا، ئۆرۆغوای، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، پاراگوای، هندۆراس، نیکاراگوا، بەرازیل و ئیکوادۆر، نامەیەکی بەکۆمەڵیان پێشکەش بە بەرپرسانی وەزارەتی دادی تورکیا کرد.
لە نامەکەدا هاتووە، بۆ بەرپرسانی وەزارەتی دادی کۆماری تورکیا، ئێمەی ژنانی واژۆکراوی خوارەوە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکای باشوور و ناوەڕاست، بە فەرمی داوا دەکەین کە شاندەکانی فرەنەتەوەیی و شاندەکانی گەلان سەردانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، زیندانی سیاسی لە دوورگەی ئیمرالی بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٦ ساڵە بکەن، ئێمە ئەم بڕیارە بە سووکایەتیکردن بە ئاسۆی ڕاستی بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەزانین، بەشێکی سەرەکی دیموکراتی و ئاشتی جیهانی، بە تایبەت لە کاتێکدا کە زلهێزە جیهانییەکان پاڵ بە جەنگی جیهانی سێیەمەوە دەنێت.
ئێمە وەک ژنان پێمان وایە گەیشتن بە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا شتێکی ناوەکییە و پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک نوێنەری گەلی کورد بە پێویستییەکی چاوەڕوان کراو دەزانین بۆ دەستەبەرکردنی ئەم ئاشتییە، ئێمە پێمان وایە کە تەڤگەری ژنانی کورد لێکدانەوەیەکی قووڵی بۆ ئەو شۆڕشە پێشکەش کردووە کە تەڤگەری گەلی ژن لە کیشوەرەکەماندا لە باوەشی گرتووە، بەو پێیەی کە پێشەنگایەتی ژنان و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و دیدگایەک بۆ پاراستنی سامانە سروشتییەکان تێکەڵ دەکات.
ئێمە پێمان وایە مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بتوانێت بە تەواوی ڕۆڵی خۆی بەجێبهێنێت ئەگەر هەموو هەنگاوێکی پێویست بنرێت بۆ بەدیهێنانی مافی هیوا، بەمەش بەشدارییەکی تەواو لە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و دیموکراتیدا دەکات بۆ پرسی کورد، بۆیە هیوادارین ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئەوە بگرینەبەر.