ژنانی تونس لە دژی توندوتیژی ڕێپێوانی بێدەنگ ڕێکدەخەن

ژنانی تونس لە ١٠ی کانوونی یەکەم ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ بە ڕێپێوانێکی بێدەنگ کۆتایی بە چالاکییەکانی ١٦ ڕۆژەی دژ بە توندوتیژی دژ بە ژنان دەهێنن.

تونس

 

توندوتیژی دژ بە ژنان لە تونس ساڵ بە ساڵ لە زیادبووندایە و بۆ سنوردارکردن و نەهێشتنی لە لایەن بزووتنەوەکانی ژنانەوە هەوڵ دەدرێت، جەلیلە زینەیدی، سەرۆکی کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس ئەم بابەتەی هەڵسەنگاند.

 

جەلیلە زەینەیدی باسی لەوە کرد، کە ناوەندەکانی گوێگرتنی کۆمەڵەکە لە ساڵی ٢٠١٩دا ٦٤٠ ڕاپۆرتی توندوتیژیان پێگەیشتووە و ئەو ڕێژەش لە ساڵی ٢٠٢١دا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز و تا ئێستا هەزار و ١٤٠ ڕووداو بڵاو کراونەتەوە، جەلیلە ئاماژەی بەوەدا کە زیادبوونی توندوتیژییەکانی پەیوەست بە نەخۆشی کۆرۆنا زیادیکردووە.

 

یاسا تەنیا لەسەر کاغەز ماوەتەوە

جەلیلە زینەیدی ئەوەشی خستەڕوو، کە داتاکانی ئێستا ئەوە نیشان دەدەن کە یاسای ژمارە ٥٨ چالاک نییە و تەنیا لەسەر کاغەز دەمێنێتەوە و میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنیشی دانەمەزراوە، بۆیە هێشتا یاسا کۆنەکان بەکاردێن.

 

"ئامادەکاری بۆ ڕێپێوانی ژنانی بێدەنگ دەکرێت"

سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی دیمۆکراتی تونس، نایلا زۆغلامی، ئەوەی خستەڕوو، کە دینامیکی فێمینیستی ڕێپێوانێکی بێدەنگ دژی توندوتیژی ڕێکدەخات و ئەم زانیاریانەی خوارەوەی لەبارەی چالاکییەکانی ڕێپێوانەکە خستەڕوو: "ڕێپێوانەکە لە ١٠ی کانوونی یەکەم لەبەردەم وەزارەتی کاروباری ژنان بەڕێوەدەچێت ئەمە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و کۆتایی هاتنی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان".

 

بۆ دەربڕینی تووڕەیی خۆیان لە بێدەنگی دەوڵەت لە دژی توندوتیژی دژی ژنان و دیاردەی کوشتنی ژنان، ڕێپێوانی بێدەنگ بە گونجاو دۆزرایەوە، نایلە زۆغلامی سەرۆکی ئەنجومەنی ژنانی دیموکرات داوای لە دەوڵەت کرد کە دۆسیەی پاراستنی ژنان لە توندوتیژی بخاتە بەرنامەی کاری خۆی و بیکاتە پرسێکی ئاسایشی نەتەوەیی.